ڤاناخانم:به‌م 9 ڕێگایه، خوێ بۆ جوانكاری به‌كار بهێنه
ڤاناخانم:به‌م 9 ڕێگایه، خوێ بۆ جوانكاری به‌كار بهێنه
ڤاناخانم:به‌م 9 ڕێگایه، خوێ بۆ جوانكاری به‌كار بهێنه
خوێ چه‌ندین سودی جۆربه‌جۆری هه‌یه كه له بواری جوانكاریدا ده‌توانرێت به‌كار بهێندرێت، كه دیارترینیان بریتیه له :
1- ڕاگرتنی هاوسه‌نگی پێست : خوێ له یه‌ككاتدا ده‌توانێت هه‌م چه‌وری و هه‌م ته‌ڕی پێست كه‌مبكاته‌وه‌و هاوسه‌نگی له نێوانیاندا دروستبكات، بۆ به‌كارهێنانی به‌م شێوه‌یه دوو كه‌وچك خوێ له‌گه‌ڵ چوار كه‌وچكی بچوك هه‌نگوین تێكه‌ڵ بكه‌و بۆ ماوه‌ی چاره‌كێك بیده له ڕوخسارت، پاشان كاریگه‌ریه‌كانی ده‌بینیت.
2- بۆ لابردنی زیبكه: خوێ كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه بۆ لابردنی به‌كتریا و ئه‌و دهركردانهی ده‌بنه هۆی ده‌ردانی زیپكه له پێستدا، ده‌توانیت كه‌وچكێك خوێ بكه‌یته په‌رداخێك ئاوی شلهتێنهوهو پاشان جوان تێكی بده‌یت و دواتر بیده‌یت له ده‌موچاوت، رۆژانه دوو جار ئه‌م كاره بكه.
3- قڵشی پێست: خوێ چاره‌سه‌رێكی گونجاوه بۆ قڵشانی پێست و سودلێوه‌رگرتنی له‌و بواره‌دا، چونكه ده‌بێته هۆی بوژاندنه‌وه‌ی خانه مردوه‌كانی پێست، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌توانیت كه‌وچكێك خوێ بكه‌یته كوپێكهوهو له‌گه‌ڵ كه‌مێك زه‌یتی زه‌یتون و پاشان بیده‌یت له‌و ناوچانه‌ی كه قڵشاون.
4- نوێكردنه‌وه‌ی پێست: توانای خوێ بۆ تازه‌كردنه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ی خانه مردوه‌كانی پێست ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه جارێكی دیكه پێستت نوێ ببێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش نیو كوپ خوێ له‌گه‌ڵ چاره‌كه كوپێك له زه‌یت و كه‌وچكێك گوڵی وشككراو تێكه‌ڵ بكه‌و بیده له پێستت و پاشان به‌شێوه‌ی بازنه‌ی بیشێله.
5- پشودان به پێست: خوێ بڕێكی زۆر له مه‌گنیسیۆمی تێدایه كه ده‌بێته هۆی پشوودان به خانه‌كانی پێست و دواتریش پشوودان به جه‌سته‌ت، بۆ ئه‌وه‌ش سێ كوپ خوێ بكه‌ره‌وه حه‌وزی خۆشتنهكهتهوهو بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر تێیدا بمێنه‌ره‌وه
.
6- قژ هه‌ڵوه‌رین: خوێ چه‌وری و ته‌ڕی زیاده‌ی ناو قژ هه‌ڵده‌مژێت و به‌وه‌ش قژ هه‌ڵوه‌رین كه‌مده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش كه‌مێ خوێ بده له قژت و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك به‌شێوه‌ی بازنه‌ی له‌نێو قژتدا بیخولێنهوه.
7- سپیكردنه‌وه‌ی ددان: خوێ یه‌كێكه له مادده زبره‌كان و رێژه‌یه‌كی زۆریش فلۆریدی تێدایه كه ده‌توانێت پیسی سه‌ر ددان لاببات و سپی بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش كه‌مێك خوێ له‌گه‌ڵ سۆده بخه‌ره سه‌ر فوڵچه‌ی ددانشتنهكهت و پاشان كه‌مێك ته‌ڕی بكه‌و ددانتی پێ بشۆ.
8- بۆنی ده‌م: خوێ پاكه‌ره‌وه‌یه‌كی گونجاوه بۆ ئه‌و به‌كتریایانه‌ی ناو ده‌م كه بۆن دروستده‌كه‌ن، كه‌وچكێك خوێ بكه‌ره په‌رداخێك ئاوه‌وه‌و پاش تێكههڵدان له ده‌متی وه‌ربده.
9- سپیكردنه‌وه‌ی نینیۆك: خوێ توانای پاككردنه‌وه‌ی نینیۆك و سپیكردنه‌وه‌ی هه‌یه، كه‌وچكێك خوێ بكه‌ره نیو په‌رداخ ئاوی شله‌تێن و پاشان كه‌مێك ئاوی لیمۆی تێبكه و په‌نجه‌تی بۆ ماوه‌ی 10 خولهك تێدا بهێڵه‌ره‌وه، دواتر به فوڵچهیهك پاكی بكه‌ره‌وه.

0 التعليقات:
إرسال تعليق