728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    الاثنين، 27 يوليو 2015

    خانم:ئافره‌ت و خه‌مۆکی



    خانم:ئافره‌ت و خه‌مۆکی


    خانم:ئافره‌ت و خه‌مۆکی




    هەمووی بخوێنەوە زۆر گرنگه بۆت.
    ●●●●●●●● ئافره‌ت و خه‌مۆکی ●●●●●●●●
    ■ ئەگەرچی نەخۆشی خەمۆكی یەكێكە لەو نەخۆشییە دەروونییە بڵاوانەی بەرۆكی هەردوو ڕەگەز دەگرێت، بەڵام هەروەك ئەنجامی هەموو توێژینەوە زانستییەكان سەلماندوویانە و لەسەر زەمینی واقع دەردەكەوێت، ڕەگەزی مێینە زیاتر دووچاری ئەم نەخۆشییە دەبن بەڕێژەی دوو هێندە یان زیاتر بەبەراورد بە ڕەگەزی نێر.
    ■ بێگومان هۆكارەكانی تووشبوون بەم نەخۆشییە زۆرن و دەشێت هەردوو ڕەگەز بەیەكێك یان زیاتر لەو هۆكارانە دووچاری نەخۆشی خەمۆكی ببن، وەك (هۆكارە دەروونی و هەڵچوونی و كۆمەڵایەتییەكان، هۆكارە كەسییەكان، هۆكارە ژیری و زانەكی و فكریەكان و …تد)، بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا كۆمەڵێك فاكتەری تر هەیە كە وا دەكات ئافرەتان زیاتر دووچاری ئەم نەخۆشییە ببنەوە و ئەم فاكتەرانەش تایبەتە بەلایەن و پێكهاتەی دەروونی و سۆزداری و فەسلەجی ئافرەتان خۆیانەوە.
    ■ بەشێكی بەرچاو لە ئافرەتان هەست بەنەبوونی ئاساییشی دەروونی دەكەن و ترسیان لە نادیار هەیە، لە دڵەڕاوكێدا دەژین بەبێ ئەوەی پەی بەبوونی سەرچاوەكانی ئەم دڵەڕاوكێیە ببەن. لەگەڵ زیادبوونی فشارەكانی ژیان و بەردەوامبوونی حاڵەتی دڵەڕاوكێی ئافرەتاندا، زەمینە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی خەمۆكی زیاتر دەبێت.
    ■ لەڕووی سایكۆلۆژیای ئافرەتانەوە، زۆرێك لە توێژینەوەكان سەلماندوویانە كە گرنگترین ئەو فاكتەرانەی لەپشت شڵەژان و دڵەڕاوكێی ڕه‌گه‌زی مێینه‌وه‌ وەستاون بریتین لە: (ترس لە پچڕانی پەیوەندی بە باوكەوە وەك سەرچاوەیەك بۆ پاراستن و شانازی، ترس لە پچڕانی پەیوەندی بە دایكەوە وەك سەرچاوەیەك بۆ میهرەبانی و چاودێری، ترس لە پچڕانی پەیوەندی بە – برا – وە وەك سەرچاوەیەك بۆ پاڵپشتی و هێز، ترس دواكەوتن لە پرۆسەی هاوسەرگیریی، ترس لە جیابوونەوە لە هاوسەر كاتێك هاوسەرگیریی دەكات وەك سەرچاوەیەك بۆ هەستی مێینەیی و خۆشەویستی و ئاساییش، كاتێكیش دەبێتە دایك و منداڵی دەبێت ترس لە پچڕانی پەیوەندییەكانی بە منداڵەكانییەوە وەك سەرچاوەیەك بۆ هەستی دایكایەتی و مانەوە).





    ■ ئەگەرچی هەموو ئافرەتێك لە گێژاوی ئەم ترسانەدا ناژی، بەڵام ڕێژەیەكی زۆر لە ئافرەتان ئەم ترسانە باڵ دەكێشێت بەسەر ژیانی دەروونیاندا بێئەوەی دركی پێبكەن.
    كاتێكیش بەڕاستی دووچاری یەكێك یان زیاتر لەو حاڵەتانە دەبنەوە كە مایەی ترس و دڵەڕاكێی ئەوان بووە، واتە ئەو پچڕان و دابڕانانە دەبنە ڕاستییەك لەژیانیاندا، ئەوا ئەو لەدەستدانانە پەژارەیەكی قوڵ لەدەروونیاندا دروست دەكات و وەك زامێكی دەروونی بەسوێ بۆ ماوەیەكی زۆر درێژ لەگەڵیاندا دەمێنێتەوە بەبەراورد بە مامەڵەی پیاوان لەگەڵ ئەمجۆرە دابڕانانەدا.
    جاری وا هەیە ئافرەت ژانكۆی زۆرە بەدەست هاوسەرە پیاوەكەیەوە، بەڵام لەپێناوی منداڵەكانیدا بەرگەی ژیانێكی پڕ ژانكۆی بەردەوام دەگرێت، بەڵام پیاوان زیاتر سەربەخۆترن و لەو باوەڕەدان كە دەتوانن لە زۆر شتدا پشت بەخۆیان ببەستن، دەتوانن ئەو ژیانە بژین كە خۆیان دەیانەوێت.
    ■ سروشتی ژیانی ئافرەتان بەجۆرێكە كە زیاتر ڕووبەڕووی فشارەكانی ژیان ببنەوە، بۆ نموونە ئافرەتێك كار دەكات لەدەرەوە لەهەمان كاتدا فەرمانەكانی ناو ماڵ بەجێدەهێنێت، زۆر ستەمە بتوانێت بۆ ماوەیەكی كەمیش بێت واز لەبەجێهێنانی فەرمانەكانی ناو ماڵ و ئەركی بەخێو كردنی منداڵەكانی بهێنێت. ئافرەتان دەخوازن لە كارەكانیاندا لەدەرەوەی ماڵ سەركەوتووبن، لەهەمان كاتیشدا دەیانەوێت كاروباری ناو ماڵیش وەك پێویست بەجێبهێنێت و لە لوتكەی سەرنجەكانی هاوسەرە پیاوەكەیدا بمێنێتەوە، هەربۆیە ڕاپەڕاندنی ئەم ئەركانە پێكەوە لەیەك كاتدا فشارێكی قورس لەسەر باری دەروونی و دەماری و جەستەیی ئافرەتان دروست دەكات.
    ■ بێگومان پرۆسەی منداڵبوونیش لای ئافرەتان یەكێكە لەو هۆكارانەی كە ڕێژەیەك لە ئافرەتان دووچاری خەمۆكی دەكات كە بە (خەمۆكی پاش منداڵبوون) ناسراوە، زۆرێك لە پزیشكان بۆچوونیان وایە بەهۆی منداڵبوونەوە چەندین گۆڕانكاری كتوپڕ لە ڕێژەی هۆرمۆنەكاندا ڕوودەدات كە دەبێتە هۆی گۆڕانكاری لە كیمیایی جەستەدا بەگشتی و لە كیمیایی كۆئەندامی دەماردا بەتایبەتی، ئەمەش كاریگەری گەورە لەسەر مەزاژی ئافرەتان دروست دەكات. جگە لە گۆڕانكارییەكانی هۆرمۆن لەكاتی منداڵبووندا، چەندین فاكتەری تر هەیە لەسەروبەندی منداڵبووندا كە دەبنە مایەی تووشبوون بە خەمۆكی لای بەشێك لە ئافرەتان، وەك: (شۆكی منداڵبوون و ئەو ئازارانەی هاوەڵی منداڵبوون دەكات، ئەو پەشێویانەی بەهۆی لەدایكبوونی منداڵەكەوە دووچاری ژیانی ئافرەت دێت وەك كەمی یان نەمانی حەوانەوە و ماندووبوون و فشاری زۆر و كەم خەوی، كێشە خێزانییەكان و دووركەوتنەوەی هاوسەر پێش یان پاش منداڵبوونی ئافرەتەكە، دوور بوون لە كەسوكار و خۆشەویستان و دۆستان كە لای بەشێك لە ئافرەتان زەمینە بۆ تووشبوون بە خەمۆكی سازدەكات).
    ■ هەندێجار ئافرەتان بەهۆی منداڵبوونەوە دووچاری خەمۆكی دەبن چونكە ئەو هەستەیان لادروست دەبێت كە چیتر سەرنجڕاكێش نابن و جەستەیان وەك جاران نامێنێت و كاتیان وەك جاران نابێت بۆ گرنگیدان بەخۆیان.
    زۆرجار ئەو ئافرەتانەی كە پێشتر ڕاهاتوون لەسەر چوونە دەرەوە و كاركردن، بەهۆی منداڵبوونەوە دووچاری هەستكردن بە دابڕان دەبن و خەمۆك و بێزار دەبن لەم ڕەوشە نوێیە، هەروەها هەندێجار ئەو چاوەڕوانییەی كە ئافرەت هەیبووە لە هاتنە ژیانی منداڵەكەی و وەها دەرناچێت كاریگەری دەبێت لە دروستبوونی نەخۆشی خەمۆكیدا لای ئافرەتان.
    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: خانم:ئافره‌ت و خه‌مۆکی Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top