728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    الخميس، 13 أغسطس 2015

    ڤاناخانم:قەشەنگ چەند نھێنیەک ئاشکرا دەکات

    ڤاناخانم:قەشەنگ چەند نھێنیەک ئاشکرا دەکات


    ڤاناخانم:قەشەنگ چەند نھێنیەک ئاشکرا دەکات


    قەشەنگ چەند نھێنیەک ئاشکرا دەکات
    قەشەنگ عەبدوڵا ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە لە شاشەی تیڤیەکانەوە دوورە، نە کاری پێشکەشکاری دەکات نە لەبەرھەمێکی نوێی ھونەریدا دەرکەوتووە، لەم چاوپێکەوتنە تایبەتەی NRT٢ دا بۆ یەکەمجار ھۆکاری دورکەوتنەوەی ئاشکرا دەکات.
    قەشەنگ عەبدوڵا پێشتر یەکێک بوو لە پێشکەشکارە دیارەکانی کوردستان، ئەو باس لەوە دەکات کە لە ڕاگەیاندندا پشتگوێیان خستووە، ئەوەش ھۆکاری دورکەوتنەوەیەتی، بەڵام ئامادەیە جارێکی دیکە وەک پێشکەشکار لە شاشەکانەوە دەربکەوێتەوە، بەڵام مەرجی ھەیە بۆ ئەو کەناڵەی کە دەیەوێت ئەو تێدا وەک پێشکەشکار کاربکات.
    ڕۆژگارێک لەناو خەڵکدا دەنگۆیەک بڵاوبوو کە قەشەنگ مردووە، ئەو وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە و باس لەوە دەکات کە بە ھۆی چوونی بۆ ئەوروپا ئەو دەنگۆیانە دروست بوو، دەیانویست ھەوادارەکانی کەم بکەنەوە و سەبارەت بەو کەسانەی ئەو تۆمەتەشیان بۆ دروست کردوە دەڵێت " من ھیچیان پێناڵێم بەڵام کەسێک لە ئاودا خنکاو دواتر کرا بە شەھید".
    قەشەنگ جەخت لەوە دەکاتەوە کە مەرجەکانی سەختن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە وەک پێشکەشکار دەربکەوێتەوە، چونکە تا ئێستا پێشکەشکاری وەک ئەو لە میدیاکان نییە.
    ئەو ئێستا خاوەنی منداڵێکە بە ناوی (کاڵێ)وە ناشیشارێتەوە کە ھاوسەرەکەی ھیچ ڕێگری لێناکات جارێکی دیکە لە شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە دەربکەوێتەوە زۆریش ھاوکاری دەکات .
    قەشەنگ ئاشکرایدەکات کە تەنھا خاوەنی ئەم ئەکاونتەیەو (Qashang abdula) دەڵێت لەھیچ بەیج و ئەکاونتێک تر کە بەناوی منەوە کراوەتەوە بەرپرس نیم





    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڤاناخانم:قەشەنگ چەند نھێنیەک ئاشکرا دەکات Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top