ڤاناخانم:14 % ی ژنانی عێراق و كوردستان گرێ لە مەمكیاندا هەیە

14 % ی ژنانی عێراق و كوردستان گرێ لە مەمكیاندا هەیە
شێرپەنجەی مەمك، بریتییە لە گۆڕانی شێرپەنجەیی لە شانەكانی مەمكدا، كە زیاتر لە كۆكەرەوە و رێڕەوەكانی شیردا روودەدات.
ئەو نیشانانەی لە مەمكدا جێگەی نیگەرانین:
-1 بوونی گرێ لە مەمكدا یان لە بنباڵدا. مەرج نییە هەموو لوویەك شێرپەنجە بێت، بەڵام لەكاتی هەستكردن بە لوو سەردانی پزیشك بكە.
-2 گۆڕانی قەبارەی مەمك، بەوەی گەورە و شۆڕتر دەبێت.
-3پووكانەوە و رۆچوونی گۆی مەمك.
-4 سووربوونەوە یان پووكانەوەی پێستی مەمك.
-5 دەرچوونی شلەمەنی لە گۆی مەمكەوە.
-6 ئازارێكی جێگیر لە مەمك و دەوروبەریدا.
كێ زیاتر تووش دەبێت؟
-1 ئافرەتان: هەتا پیاوێك تووش دەبێت، 100 ئافرەت تووش دەبێت.
-2 فاكتەری بۆماوەیی: ئەوانەی كەسێكی نزیكیان تووشبووە، ئەگەری تووشبوونیان زیاترە.
-3 ئەو ئافرەتانەی منداڵیان نابێت.
-4 ئەو ئافرەتانەی شیری خۆیان نادەنە منداڵەكانیان.
-5 جگەرەكێشان
-6 قەڵەوی
-7 ستایلی نادروستی ژیان
دەستنیشانكردنی پێشوەخت:
-1 دەستنیشانكردنی خودی: بەوەی ئافرەت بەدەستی خۆی، خۆی چێك بكات و هەستی بە هەر حاڵەتێكی نائاسایی كرد پزیشك ئاگادار بكات. بەپێی ئەو توێژینەوەیەی لەسەر ئافرەتە عێراقییەكان ئەنجامدراوە، 92%یان بەر لە دەستنیشانكردنی حاڵەتەكەیان، هەستیان بە بوونی گرێ لە مەمكیاندا كردووە.
-2مامۆگرافی: لە ئەمریكا و كەنەدا و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا، داوا لە هەموو ژنان دەكرێت لەدوای تەمەنی 50 ساڵییەوە دوو ساڵ جارێك مامۆگرافی ئەنجامبدەن.
-3 ئەنجامدانی سۆنەر، MRI و پشكنینی تایبەت بەگوێرەی بڕیاری پزیشك.
چارەسەر:
-1 نەشتەرگەری: ئەویش بە لابردنی لووەكە، یان بڕینەوەی هەموو مەمك.
-2 دەرمان: كە دەرمانی كیمیایی و هۆرمۆنی دەگرێتەوە.
-3چارەسەر بە لێدانی تیشك

0 التعليقات:
إرسال تعليق