728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    الأحد، 5 يوليو 2015

    خانم:قلێشانی پێیەکان، هۆکارەکان و چارەسەرکردنی

    خانم:قلێشانی پێیەکان، هۆکارەکان و چارەسەرکردنی


    خانم:قلێشانی پێیەکان، هۆکارەکان و چارەسەرکردنی


    قلێشانی پێیەکان، هۆکارەکان و چارەسەرکردنی
    قلیشانی پێیەكان كێشەیەكە رووبەروی زۆربەمان دەبێتەوە بەتایبەتی خانمان ، ئەگەر بمانەوێت چارەسەری بكەین پێویستە سەرەتاهۆكاری دروست بوونی قڵیشی پاژنە پێیەكان بزانین.
    بۆ ئەمەش شارەزایان ئەم شتانە بە هۆکاری سەرەکی ئەم قلیشانە دادەنێن:

    -پێستی ووشك :
    هاتووچۆو جولەی زۆر هۆكاری سەرەكی قلیشانی پێیەكانن بۆئەو كەسانەی كە بە سروشتی پێستیان ووشكە.

    -وەستان بۆماوەیەكی زۆر :
    وەستان بەپێوە لەسەرشوێنێكی ڕەق بۆماوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی قڵیشانی پاژنەكان.

    -قەلەوی:
    قەلەوییەکی زۆر پەستان دەخاتە سەرپێیەكان وهۆكارێكی کاریگەرە بۆقڵیشانی پاژنەكان .

    -نەخۆشی :
    هەندێ نەخۆشی هۆكارن بۆقلیشانی پاژنەكان وەك شەكرەو هەندێ نەخۆشی پێست .
    - هەروەها پاژنە پێی وەرزشكاران بەزۆری دووچاری قڵیشان دەبنەوە .
    -مانەوەی پێیەكان بەبەردەوامی لەناو ئاودا.
    - بەسالاچون، چونكە چەوری سروشتی پێست كەم دەبێتەوە و دەبێتە هۆی قلییشانی پاژنەكان .
    - كەمی رێژەی شێ لەهەواداو بەكارنەهێنانی ئەوجۆرە سابوونانەی كە كرێمی شێداركردنەوەی پێستیان تێدا نیە.
    بۆ چارەسەرکردنی ئەمە پەیڕەوی ئەم ئامۆژگارییانە بکە:
    - دەتوانیت ڕۆنی سروشتی یاخود كرێمی تایبەتی بەكاربهێنیت بۆ چەوركردنی .
    - دووركەوتنەوە لەوخواردنەوانەی كەمادەی كافاینیان تێدایە.
    - پاش خۆشۆردن كرێمی شێداركردنەوەی پێست بدە لەپاژنە پێەكانت بۆئەوەی لەووشك بونەوە بیپارێزێت .
    - ئەوجۆرە سابونانە بەكاربهێنە كەپێست بەشێداری دەهێڵنەوە .
    - ئاوی زۆرگەرم بەكارمەهێنە لەكاتی خۆشتندا .
    - رۆژانە بڕێکی زۆر ئاوبخۆرەوە.
    - هەوڵبدەپێڵاوێكی گونجاو هەڵبژێریت بۆ ئەوەی تەندروستی پێەكانت بپارێزیت 


    - رۆژانە بڕێکی زۆر ئاوبخۆرەوە.
    - هەوڵبدەپێڵاوێكی گونجاو هەڵبژێریت بۆ ئەوەی تەندروستی پێەكانت بپارێزیت 
    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: خانم:قلێشانی پێیەکان، هۆکارەکان و چارەسەرکردنی Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top