728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    السبت، 4 يوليو 2015

    بۆچی منداڵ زمانی دەیگرێتت

    خانم:بۆچی منداڵ زمانی دەیگرێت؟

    بۆچی منداڵ زمانی دەیگرێت؟


    بۆچی منداڵ زمانی دەیگرێت؟
    شارەزایانی پەروەردەی منداڵان ئاشکرایدەکەن: ئەگەر منداڵ تا تەمەنی (٥) ساڵی زمانی گرتی و بەتایبەتی ھەردو پیتی (ڕ) و (س)ی بەروانی بۆ نەوترا ئاساییە.
    لێکۆڵینەوەکانیش ئاشکرای دەکەن (٦٠%)ی منداڵان لە ماڵەوە توشی روداو دەبن و لە دەرەوەی ماڵ کەمتر مەترسیان لەسەرە.
    سایتی تەلەفزیۆنی (DW)ی ئەڵمانی بڵاویکردەوە: ھەرچەندە منداڵ لەسەرەتاکانی تەمەنیدا بە ئاسانی فێری قسەکردن دەبێت، بەڵام زۆربەیان زمانیان دەیگرێت وپاراو نابێت تا تەمەنی پێنج ساڵی و ئەوەش حاڵەتێکی ئاساییە و دەگەڕێتەوە بۆ ماسولکەکانی زمان و دەمیان و ئەگەر لەدوای ئەو ماوەیەش منداڵ زمانی گرتی پێویستی بەراھێنان و بەھێزکردنی ماسولکەکانی زمانی ھەیە بۆ ئەوەی زمانێکی پاراوی ھەبێت و بەرەوانی قسەبکەن.
    لەلایەکی ترەوە بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ئەڵمانی، زۆرینەی منداڵان لەماڵەوە توشی روداو دەبن و زیانیان پێدەگات بەبەراورد بەدەرەوە.
    ھەرچەندە دایکان و باوکات ترسیان ھەیە لەدەرەوە منداڵەکانیان توشی روداوی ھاتوچۆ یان کەوتنە خوارەوە ببن، بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە (٦٠%)ی منداڵان، لەماڵەوە توشی روداو دەبن بەھۆی کردنەوەی پەنجەرە و یان جوان دانەخستنی، یان گۆڕینی منداڵ لە شوێنی بەرز و نەگونجاو، یان دانانی خواردنی منداڵ لە شوێنێکی بەرز و لەوکاتەی منداڵەکە ھەوڵی بەدەستھێنانی دەدات توشی بەرکەوتن یان کەوتنە خوارەوە دەبێت.

    خانم:ھەرچەندە دایکان و باوکات ترسیان ھەیە لەدەرەوە منداڵەکانیان توشی روداوی ھاتوچۆ یان کەوتنە خوارەوە ببن، بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە (٦٠%)ی منداڵان، لەماڵەوە توشی روداو دەبن بەھۆی کردنەوەی پەنجەرە و یان جوان دانەخستنی، یان گۆڕینی منداڵ لە شوێنی بەرز و نەگونجاو، یان دانانی خواردنی منداڵ لە شوێنێکی بەرز و لەوکاتەی منداڵەکە ھەوڵی بەدەستھێنانی دەدات توشی بەرکەوتن یان کەوتنە خوارەوە دەبێت.

    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: بۆچی منداڵ زمانی دەیگرێتت Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top