خانم: تایبه‌ت به خانمان، چۆن زه‌ردى ڕووخسارت ده‌شاریته‌وه؟
خانم: تایبه‌ت به خانمان، چۆن زه‌ردى ڕووخسارت
ده‌شاریته‌وه؟
تایبه‌ت به خانمان، چۆن زه‌ردى ڕووخسارت ده‌شاریته‌وه؟
به‌هۆی وه‌رزی گه‌رما و هه‌روه‌ها كاركردن و ماندووبوون و ڕۆژووگرتنه‌وه، به‌شێك له خانمان دووچارى زه‌ردهه‌ڵگرانى پێستی ڕووخسار و ماندووبوونی ده‌موچاویان ده‌بنه‌وه. ئێمه‌ش چه‌ند ڕێگایه‌كی ئاسانتان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه به په‌یڕه‌وكردنیان خۆتان له‌و گرفته ڕزگارده‌كه‌ن.
1- كۆنسیله‌ر به‌كاربهێنه بۆ شاردنه‌وه‌ى ناوچه ڕه‌ش و ڕه‌نگ تێره‌كانى ده‌وره‌به‌ری چاوه‌كانت.
2- باشتروایه كرێمی BB له‌بری كرێمی بنه‌ڕه‌تیی به‌كاربهێنیت، چونكه ده‌موچاوت ڕوونتر و جوانتر ده‌رده‌خات و ڕه‌نگی پێستی ڕووخسارت یه‌كده‌خات.
3- سه‌ر ڕومه‌تى ڕه‌نگ پرته‌قاڵی یان پیازى به‌كاربهێنه و خۆت له ڕه‌نگى سوور و قاوه‌یی دووربگره.
4- له‌بری ئای لاینه‌ر، قه‌ڵه‌م چاوى ئاسایی به‌كاربهێنه بۆ هێڵكاریی چاوه‌كانت.
5- با ئه‌و پشت چاوه‌ى به‌كاریده‌هێنیت ڕه‌نگێكی گه‌رم و تۆخی نه‌بێت و باشتروایه ڕه‌نگێكی هێمنی وه‌ك پیازى یان بێجی یاخود په‌مه‌یی بۆ به‌كاربهێنیت.
6- هه‌روه‌ها خۆت له به‌كارهێنانى ماسكارا و قه‌ڵه‌م لێوی ڕه‌نگ زه‌ق و تۆخ دووربگره و هاوشێوه‌ی به‌شه‌كانى دیكه هه‌وڵبده ڕه‌نگى هێمن به‌كاربهێنیت.

0 التعليقات:
إرسال تعليق