خانم:سێ قۆناغ، سێ حه‌زی سه‌یر
خانم:سێ قۆناغ، سێ حه‌زی سه‌یر
خانم:سێ قۆناغ، سێ حه‌زی سه‌یر
خانم:سێ قۆناغ، سێ حه‌زی سه‌یر
سێ قۆناغ، سێ حه‌زی سه‌یر---------------------------------------------------------له منداڵیمدا، حه‌زم ده‌كرد ببمه ببمه یاریزان، كه‌چی دواتر بوومه نوقڵ فرۆش و یارییم بیرچووه‌وه!له هه‌رزه‌كاریمدا، حه‌زم ده‌كرد ببمه گۆرانی بێژ، كه‌چی له ناكاو گێژه‌ولولكه‌یه‌ك هه‌ڵی كرد و بردمی، برردمی و دوور بردمی، له جێیه‌كی دوور وه‌ك بیابان به زه‌ویدا كێشام، تا ئێستایش رێیه‌ك نادۆزمه‌وه بمگێڕێته‌وه به‌ره‌و جێی خۆم، هه‌موو گۆرانییه‌كانم بیرچوونه‌وه و جگه له ناڵینه‌كانم، هیچ ده‌نگێكی ترم له خۆمه‌وه نه‌بیست.
له ئێستایشمدا حه‌ز ده‌كه‌م له سوچێكی دووری ئه‌م دونیایه‌دا بژیم، دوور له هه‌موو قه‌ره‌باڵغییه‌ك، كه‌چی ئه‌وه‌تا ژیان رێنادات، ده‌بێت له ناو قه‌ره‌باڵغییه‌كاندا بێم و بچم و گوێ رادێرم له‌و هه‌ڕاجانه‌ی، كه له هه‌رزان بازاڕه‌كاندا هاوارییان بۆ ده‌كه‌ن!

به‌ڵامهه‌ست ده‌كه‌م به جۆرێكی تر هه‌موویانم به ده‌ست هێناون، مادام له ژیاندام، كه‌وانه یاری ده‌كه‌م، مادام یاری ده‌كه‌م، كه‌واته ده‌بێت یاریزان بم!هه‌ست ده‌كه‌م هه‌ر ئه‌و گێژه‌لولكه‌یه ده‌ستی گرتووم بۆ ئه‌وه‌ی ببممه گۆرانیبێژ، كێ ده‌ڵێت ناڵینه‌كان گۆرانی نین، به‌ڵام به جۆرێكی تر و به ده‌ربڕینێكی تر و به ئاوازێكی تر!له ئێستایشدا، مادام تاقه‌تی قه‌ره‌باڵغییه‌كانم نیه، كێ ده‌ڵێت ئه‌و جێیه‌م نه‌دۆزیوه‌ته‌وه كه خۆم به دوایدا ده‌گه‌ڕێم، مادام خۆم له ناو هه‌رزان بازاڕه‌كاندا هیچم نییه هه‌ڕاجی بكه‌م و وه‌ك ئه‌وانی تر هاوار ناكه‌م، كه‌واته من بێده‌نگم، كه‌واته به‌شێك نیم له ده‌وروبه‌ر، كه‌واته من له ده‌ره‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغییه‌كانم و له جێیه‌كم دوور له هه‌مووان!
0 التعليقات:
إرسال تعليق