خانم:7 جۆر كەس دەبێت دووریانبخەیتەوە لە ژیانت
خانم:7 جۆر كەس دەبێت دووریانبخەیتەوە لە ژیانت
7 جۆر كەس دەبێت دووریانبخەیتەوە لە ژیانت
-------------------------------------------------
كەسانێك هەن لە ژیانتدا كە دەبێت دووریانبخەیتەوە و نەیانهێڵیت لە ژیانتدا، چونكە دەبنە مایەی بێزاری و دڵەڕاوكێ و خەم بۆت، هەروەها دەبنە بەربەست لەبەردەم سەركەوتنەكانتدا.

1- ئەو كەسانەی بڕیاری پێشوەخت دەدەن لەسەر ڕەفتارەكانت بێ ئەوەی بزانن بارودۆخت چۆنە.
2- كەسانی بەغیل، ئەم كەسانە بەغیلی بە هەموو كەسێك دەبەن و هیچی باش لە ژیانی خۆیاندا نابینن، بەڵكو هەمیشە چاویان لەسەر كار و سامان و جوانی كەسانی ترە.
3- ئەو كەسانەی حەزیان بە كۆنتڕۆڵكردنە، حەز دەكەن هەمووان كۆنتڕۆڵبكەن و مامەڵەكردن لەگەڵیاندا زۆر سەختە.
4- كەسانی خۆپەرست، هەرگیز لە تەنگانەدا لەگەڵت نابن، هەركات زانییان پێویستیان پێت نەماوە جێتدەهێڵن.
5- كەسانی ڕەشبین كە ساردت دەكەنەوە لە هەوڵدان و ڕۆشتن بە دوای خەونەكانتدا.
6- ئەو كەسانەی لە هەموو شتێكدا درۆ دەكەن و نازانن ڕاستی چییە، هەموو بەرنامەیەكت لێتێكدەدەن و دواتر درۆیەكی تری بۆ دەكەن.
7- ئەو كەسانەی لە پاشەملە باسی كەسانی تر دەكەن و قسە بۆ خەڵكی هەڵدەبەستن، ئەم جۆرە كەسانە چەنێك لێتەوە نزیكبن ئەوەندە مەترسیدارتر دەبن.

0 التعليقات:
إرسال تعليق