728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    الأحد، 5 يوليو 2015

    خانم:Fluconazol فلوکۆنازۆڵ

    خانم:Fluconazol فلوکۆنازۆڵ


    خانم:Fluconazol فلوکۆنازۆڵ

    Fluconazol فلوکۆنازۆڵ

    ناوی بازرگانی:
    Diflocan, Flucoheal, Flucotifi, Infusiflux, Lib, Tififlux

    نیشانەکانی
    بەکاردێت بۆ زۆرێک لە نەخۆشیەکان (هەوکردن) بەهۆی کەڕووەوە لەوانە:
    هەوکردنی پەردەی مێشک بەهۆی کەڕووی Cryptococcus neoformans کە زۆرجار توشی هەوکردنی پێست و سیشمان دەکات.
    هەوکردنی کۆئەندامی میز و میزەڕۆ
    هەوکردنی کۆئەندامی زاو و زێ ی مێینە
    هەوکردنی ناو دەم و قوڕگ
    هەوکردنی پێست و قژ و نینۆکەکان

    ژەمۆکەدان
    ژەمە دەرمانەکان بەپێی جۆری کەڕوەکە دەگۆڕدرێت بۆیە سەیری ئەو خشتەیەی لای خوارەوە بکە
    ناوی کەڕوو ژەمە دەرمان ماوەی بەکارهێنان
    Cryptococcus هەوکردنی پەردەی مێشک ڕۆژی یەکەم: ٤٠٠ملگم، وە ڕۆژەکانی دوایی ٢٠٠ملگم بۆ ٤٠٠ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا ٦ بۆ ٨ هەفتە
    Coccidioidomycosis هەوکردنی سییەکان ٢٠٠ملگم بۆ ٤٠٠ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا ١١ مانگ تا ٢٤ مانگ
    Saccharomyces cerevisiae هەوکردنی خوێن ڕۆژی یەکەم: ٨٠٠ملگم،
    وە ڕۆژەکانیدوایی ٤٠٠ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا ٢ هەفتە.

    هۆشداربە و وریابە
    ئەگەر جگەرت و گورچیلەت تەواو کار ناکات
    ئەگەر ناڕێکی هەیە لە لێدانی دڵت دا
    ئەگەر کانزاکانی وەک کالیۆم و کالیسیۆم و ماگنیسیۆم لە خوێنت دا لە باری ئاسایی دا نین

    لە کاتی دووگیانی
    نابێت بەکار بهێنرێت
    دکتۆری تایبەت دووا بڕیار دەدات

    لە کاتی شیردان
    نابێت شیربدەی بە کۆرپە

    لە کاتی شۆفێری
    کار لە شۆفێریت ناکات

    زیانی لاوەکی
    سەرئێشە، ئازاری ناو سک، هێڵنج، سک چوون، ئەنزیمەکانی جگەرت بەرز دەبێتەوە (SGPT or ALT) وە هەروەها (SGOT or AST) ، پەڵەی پێست

    خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی
    دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ
    فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: خانم:Fluconazol فلوکۆنازۆڵ Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top