ڤاناخانم:بۆچی مرۆڤ دەمی یەك ماچدەكەن؟
ڤاناخانم:بۆچی مرۆڤ دەمی یەك ماچدەكەن؟
بۆچی مرۆڤ دەمی یەك ماچدەكەن؟
"لە ماچێکدا نزیكەی 80 ملیۆن جۆر بەكتریای سوودبەخش دەگوازرێنەوە"
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەریخستووە، كە نیوەی كولتوورەكان ماچكردنی رۆمانسی دەمیان تێدانییە و كاتێكیش بیری لێدەكەیەوە، ماچكردنی دەمی كەسێكی دیكە لە راستیدا قێزەونە، بەهۆی ئەوەی بۆ ماویەكی درێژی لیكی دەمی دوو كەس تێكەڵدەبێت، لەو ماوەیەدا نزیكەی 80 ملیۆن جۆر بەكتریای سوودبەخش دەگوازرێنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ماچ گرنگییەكی زۆری لە مانەوەی پەیوەندی رۆمانسی نێوان دوو كەسدا هەیە.
بەپێی لێكۆڵینەوە نوێكە كە لە 168 كولتووری جیاوازی روانیوە، دەركەوتووە تەنیا 46 یان ماچی دەمیان بە شێوەی رۆمانسییەكەی تێدا باوە، لە لێكۆڵینەوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، كە زۆربەی ئەو كۆمەڵگانەی لەسەر راوكردن ژیاون، بۆ نموونە هۆزی میهیناكۆ لە بەرازیل نەك ماچكردنیان پێ شتێكی قێزەونە، بەڵكو پێیانوایە ماچكردنی دەم خووێكی " بێڕەوشتانەیە".
ئەگەر ئەو هۆزە بە نموونەی باوانمان وەربگرین، چونكە زۆربەی كۆمەڵگاكانی پێشوو لەسەر راوکردن ژیاون، ئەوا بۆمان دەردەكەوێت كە ماچكردنی دەم شتێكی باو نەبووە و باوانمان ئەو خووەیان نەبووە.
ویلیام یانكوفیاك، بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوەكە كە لە زانكۆی نیڤادا ئەنجامدراوە، دەڵێ " ئەم لێكۆڵینەوەیە هەموو تێگەیشتنی ئێمەی لەبارەی هەڵسوكەوتی مرۆڤ و ماچكردن سەراوژێركردەوە".
پێدەچێت ماچكردنی دەم داهێنانێكی رۆژئاواییەكان بێت و لە نەوەیەكەوە بۆ نەوەیەكی دیكە گواسترابێتەوە و گەیشتبێتە كولتوورەکانی دیكە.
كۆنترینی ئەو بەڵگانەی كە ماچكردنی دەم نیشاندەدەن لە نووسراوی هیندییەكانە، كە بۆ 3 هەزار و 500 ساڵ دەگەڕێتەوە. رافایێل فلۆدارسكی، لە زانكۆی ئۆكسفۆردەوە باسی ئەوەش دەکات "دوای پشكنینی بەڵگەی زۆری هیرۆگلیفی میسری، دەركەوتووە مرۆڤ لەوكاتەدا زۆر لە یەك نزیکبوون، بەڵام نەگەیشتووەتە ئەوەی ماچی دەمی یەك بكەن".
كەواتە چی روویداوە؟ ئایا ماچكردن شتێكی سرووشتییە و هەندێك كولتوور بەرجەستەیان كردووە و، هەندێكیشیان توانیویانە خۆیانی لێ بەدووربگرن؟ یان شتێكە مرۆڤ لەم دواییانە دایهێناوە؟
زانایان بۆ دۆزینەوەی وەڵامی ئەم پرسیارانە لە جیهانی گیانداراندا گەڕاون، بۆ نمونە مەیوونی شامپانزی كە نزیكترین گیاندارە لە مۆرڤ، وەرگیراوە.
دوای سەرنجدان دەركەوتووە كە مەیموونی شامپانزی دوای شەڕ باوەش لەیەك دەدەن و ماچی یەك دەكەن، ئەمەش بەتایبەتی لەنێوان نێر و مێی ئەو جۆرە گیاندارە باوە، كەواتە ماچكردن شێوازێكە بۆ ئاشتبوونەوە لەنێوان ئەو گیاندارانە نەك كارێكی رۆمانسی.
هەندێك گیانداری دیكە لەجیاتی ماچكردن تەنیا بۆنی یەكدەكەن، بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی دیكەش كە لەساڵی 1995 بڵاوكراوەتەوە، دەركەوتووە ژنان بەبۆنی پیاوان سەرنجیان رادەکێشرێت و بۆنی ئەو پیاوانەش کە لە هی ئەوان جیاوازە، سەرنجڕاکێشترە، بۆیە ماچکردن رێگایەكی باشە مرۆڤ تاوەکو بۆنی هاوبەشەكەیان بكەن.
لە ساڵی 2013 دا فلۆدارسكی لێكۆڵینەوەیەكی وردی لەسەر باشترین شت لە ماچكردندا كرد و پرسیاری لە سەدان ژن كرد "باشترین شت لە ماچكردنی كەسێكدا چییە؟"، بۆنكردنی كەسی بەرامبەر لە ریزی یەكەمی وەڵامەكان بوو کە دەبێتە هۆی وروژاندن.
بەپێی ئەم بەڵگانە فلۆدارسكی دەڵێت " ئێمە هەموومان لەشێوەی شیردەرەكانین و بە گەشەسەندنیش تەنیا چەند شتێكمان لەوان زیاتر بووە".
فلۆدارسكی هەروەها باسی ئەوە دەكات "بۆنكردن لە هەندێك كولتوور بۆ ماچكردن گۆڕاوە، هەرچەندە ناتوانرێت ئەو كاتە بە وردی دیاریبكرێت كە تێیدا مرۆڤ ماچی كەسێكی دیكەی كردووە، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكان ئەنجامەكە هەریەكە و دەم ماچکردن لە بۆنکردنەوە هاتووە"

0 التعليقات:
إرسال تعليق