ڤانا خانم: 5 به‌كارهێنانی خه‌ڵوز بۆ جوانكاری
ڤانا خانم: 5 به‌كارهێنانی خه‌ڵوز بۆ جوانكاری
5 به‌كارهێنانی خه‌ڵوز بۆ جوانكاری
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان مرۆڤ له‌دێرزه‌مانه‌وه خه‌ڵوزی وه‌ك ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌یه‌كی پزیشكیی به‌كارهێناوه و بۆ جوانكارییش سوودی لێوه‌رگرتووه، ئێمه‌ش لێره‌دا گرنگترین سووده‌كانی خه‌ڵووز بۆ جوانكاریتان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو، به‌ڵام پێویسته ئه‌و خه‌ڵوزه‌ی به‌كاریده‌هێنیت له‌سه‌دا 100 سروشتیی بێت.
1- خه‌ڵووز سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی له‌ش و پێست له ژه‌هره جۆراوجۆره‌كان. هه‌روه‌ها دژه به‌كتریایه و ده‌كرێت دوای تێكه‌ڵكردنی خه‌ڵووزی هاڕدراو له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك جێڵی ئه‌لۆڤێرا، وه‌ك ماسك بۆ ده‌موچاوی زیپكاوی به‌كاربهێنرێت، چونكه له به‌گژداچوونه‌وه‌ی زیپكه‌دا كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی ده‌بێت.2- له سپیكردنه‌وه‌ی ددانه‌كانیشدا خه‌ڵوز ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌یه و ده‌توانیت كه‌مێك خه‌ڵووزی كوتراو و ئاو تێكه‌ڵبكه‌یت و به فڵچه دانه‌كانتی پێبشۆیت و به خێرایی كاریگه‌رییه‌كی به‌دیده‌كه‌یت.
3- خه‌ڵووز به‌كاربهێنه بۆ لابردنی دومه‌ڵی سه‌رپێست و ئه‌و زیپكه گه‌ورانه‌ی له‌سه‌ر پشت ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌وه‌ش به تێكه‌ڵكردنی بڕێك له كوتراوی خه‌ڵوز و كه‌وچكێك شه‌كر و كه‌وچكێكی گه‌وره له ڕۆنی باده‌م، پاشان ئه‌و پێسته‌ی زیپكه‌كه‌ی لێدروستبووه به تێكه‌ڵه‌كه چه‌وربكه. ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه بۆ نه‌رمكردنه‌وه‌ی پێستیش به‌كارده‌هێنرێت.
4- ده‌توانیت ماسكارا و ئای لاینه‌ری سروشتی له خه‌ڵووز دروستبكه‌یت، ئه‌وه‌ش به تێكه‌ڵكردنی كه‌وچكێكی گه‌وره له خه‌ڵووزی كوتراو و بڕێكی كه‌م له جێڵی ئه‌لۆڤێرا تا وه‌ك هه‌ویری لێدێت و دواتر ده‌توانیت وه‌ك ماسكارا و ئای لاینه‌ر به‌كاریبهێنیت.
5- خه‌ڵووز بۆ نه‌هێشتنی كڕێژی قژ سوودێكی زۆری هه‌یه و ده‌توانیت زۆر به ئاسانی خۆت له كڕێژ ڕزگار بكه‌یت. كه‌وچكێك له خه‌ڵووزی هاڕدراو بكه‌ره ناو ئه‌و شامپۆیه‌ی به‌كاریده‌هێنیت و سه‌رتی پێ بشۆ، جگه له لابردنی كڕێژ، پێستی سه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی شۆره‌كاتی ئاو و به‌كتریا و پێكهاته زیانبه‌خشه‌كانی دیكه‌ی ئاو پاكده‌كاته‌وه.
0 التعليقات:
إرسال تعليق