728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    الأربعاء، 29 يوليو 2015

    ڤاناخانم:مۆبایل زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت

    ڤاناخانم:مۆبایل زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت

    ڤاناخانم:مۆبایل زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت



    مۆبایل زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت
    سپۆڕان: بەکارهێنانى مۆبایل لەلایەن ژنی دووگیانەوە زیانى بۆ کۆپەلەکەى دەبێت.
    زانایان و پسپۆڕان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن: ئەو تیشکەى لە مۆبایلەوە دەردەپەڕێت، لەلایەن لەشی بەکارهێنەری مۆبایلەوە هەڵدەمژرێت و ئەوەش زیان بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنێت، بەتایبەتییش بە کۆرپەلە.
    پسپۆڕان ڕاشیدەگەیەنن: هەرچەندە هێز و گوڕی تیشکی کارۆموگناتیسی مۆبایل کەمترە لە هی تیشکی ئێکس و چارسەرکردنى نەخۆشیی بە لەیزەر، کەچی پێدەچێت زیانى بۆ کۆرپەلە هەبێت، بەتایبەت لەماوەى سێ مانگى یەکەمى تەمەنی لەناو سکی دایکیدا. بۆیە پسپۆڕان ئامۆژگاریی ژنانى دووگیان دەکەن لەپێناو پاراستنی تەندروستیی خۆیان و کۆرپەلەکانیان، کەمتر پەنا ببەنەبەر بەکارهێنانى مۆبایل. واش بە باش دەزانن تەنیا لەوکاتانەدا مۆبایل بەکاربهێندرێت، کە سیگناڵەکەى بەهێز بێت، چونکە لەو کاتانەدا تیشکدانەوەى کەمترى دەبێت.
    هەروەها پسپۆڕان بەپێویستی دەزانن بۆ کەمکردنەوەى زیانەکانى مۆبایل لەسەر تەندروستیی مرۆڤ، ڕاستەوخۆ قسەی پێنەکرێت، بەڵکو لەکاتى پەیوەندیکردندا هێدفۆن بەکاربهێندرێت.


    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڤاناخانم:مۆبایل زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top