خانم:قه‌باره‌ى سنگى ژن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مێشكی هه‌یه
خانم:قه‌باره‌ى سنگى ژن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مێشكی هه‌یه
قه‌باره‌ى سنگى ژن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مێشكی هه‌یه
نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ویلایه‌تی (بۆستن)ی ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیی ئه‌نجامداوه و ئاشكرای ده‌كات: ئه‌گه‌ر قه‌باره‌ى مه‌مكه‌كانى ژن گه‌وره‌بێت، یان یه‌كێك له مه‌مكه‌كان له‌وه‌ى دیكه‌یان گه‌وره‌تر بێت، كاریگه‌ریی ده‌كاته سه‌ر ته‌ندروستیی مێشكی ژن و هه‌روه‌ها هه‌ست و سۆزه‌كانى.

ئه‌نجامى ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن تیمێك پزیشكی پسپۆڕه‌وه ئه‌نجامدراوه و ژماره‌یه‌ك كچ به‌شدارییان تێداكردووه و له ڕۆژنامه‌ى (ده‌یلی مه‌یڵ) دا بڵاوكراوته‌وه، باس له‌وه‌شده‌كات كه ئه‌و مێینانه‌ی قه‌باره‌ى مه‌مكه‌كانیان گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه و گه‌وره‌بووه، یان ئه‌وانه‌ى یه‌كێك له مه‌مكه‌كانیان له‌وه‌ی تریان گه‌وره‌تره، ڕوبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك گرفتى سۆزداریی بوونه‌ته‌وه و كه‌متر بڕوایان به‌خۆیان هه‌بووه.
پزیشكه‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ى زیاتریشیان له‌وباره‌یه‌وه داوه و ده‌ڵێن: ئه‌و بابه‌ته جگه له‌و گرفتانه‌ى سه‌ره‌وه، هاوكات ژنان و كچان تووشی گرفتى كۆمه‌ڵایه‌تییش ده‌كاته‌وه و وایان لێده‌كات به‌باشی كارلێك له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كانیاندا نه‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ڕوبه‌ڕووی گرفتی خواردنى خۆراك ده‌بنه‌وه.
به‌ڵام توێژینه‌وه‌كه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه ئه‌و گرفته ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ى باشكردنى ڕژێمی خۆراك و ڕاوێژكردن به پزیشك چاره‌سه‌ربكرێت.

0 التعليقات:
إرسال تعليق