خانم:14 هۆكار ناچارت دەكات رۆژانە خەیار بخۆیت
14 هۆكار ناچارت دەكات رۆژانە خەیار بخۆیت
لەسەر بیرۆكەی خۆپاراستن باشترە لەچارەسەركردن، شارەزایانی بواری خواردەمەنی رایدەگەیەنن خەیار لەپلەی چوارەمی لیستی سەوزەدایە كەبەرێژەیەكی زۆر دەچێنرێت و بەباشترین خۆراك دادەنرێ تا مرۆڤ لەتەندروستییەكی باش و گەنجێتییدا بهێڵێتەوە.
شارەزایان 14 هۆكاریان دیاریكردوە كەوادەكات مرۆڤ ناچاربێت رۆژانە خەیار بخوات لەوانە:
1-شێی پێویست بۆ لەش پەیدا دەكات بەتایبەت كاتێ بەهۆی سەرقاڵییەوە فریای ئاو خواردنەوە نەكەوتیت چونكە خەیار 90%ی ئاوە بۆیە پێداویستی لەش دابین دەكات.
2-بەرگەی گەرما دەگرێت: هاوكاری لەش دەكات بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمای ناوەوەو دەرەوەو پاراستنی پێست لەهەڵاوسان و ئاوسانی چاو و سوتان بەهۆی تیشكی خۆر و هەوكردنەوە.
3-ژەهرەكان لادەبات: بەهۆی زۆری رێژەی ئاوەوە لەخەیاردا دەبێتە هۆی دەركردنی ژەهرەكان لەنێو لەشدا لەرێی پاشەڕۆوە، باشترین چارەسەرە بۆ بەردی گورچیلە و دابەزاندنی رێژەی كۆلیسترۆڵ.
4-سەرچاوەی ڤیتامینە: زۆربەی ئەو ڤیتامینانەی تێدایە كەلەش پێویستییەتی بەتایبەتی ڤیتامین (A)و (C) بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش و پێدانی وزەی پێویست.
5-سەرچاوەی كانزا گرنگەكانە: رێژەیەكی زۆری كانزای پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و سیلیكۆنی تێدایە.
6-هاوكارە لەپرۆسەی هەرسكردن و كێشی لەش دادەبەزێنێت.
7-چاو بەهێز دەكات و رێگر دەبێ لەهەڵاوسانی چاو.
8-رووبەرووی شێرپەنجە دەبێتەوە، چونكە سێ رەگەزی سەرەكی مادەی دژە ئۆكساندنی تێدایە مەترسییەكانی توشبون بەنەخۆشیەكانی شێرپەنجەی هێلكەدان و مەمك و رەحم و پرۆستات كەمدەكاتەوە.
9- چارەسەری نەخۆشی شەكرەیە: چونكە هۆرمۆنێك لەخەیاردایە كەخانەكانی پەنكریاس پێویستیان پێیەتی بۆ بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین.
10-بۆنی ناودەم خۆش دەكات و بەكتریا و میكرۆب دەكوژێت.
11-چارەسەرێكی كاریگەرە بۆ قژ و نینۆكەكان چونكە رەگەزی سیلیكای تێدایە
12-هەوكردنی جومگەكان كەمتر دەكاتەوە چونكە سەرچاوەیەكی باشی رەگەزی سیلیكایە
13-دەتپارێزێت لەسەرگێژخواردن و سەرئێشە.
14-گورچیلە دەپارێزێت: ئاستی ترشی یۆریك لەلەشدا كەم دەكاتەوەو میز زیاتر بەمرۆڤ دەكات چونكە رێژەیەكی زۆری ئاوی تێدایە و ناهێڵێت بەرد دروست بێت تێیدا.

0 التعليقات:
إرسال تعليق