خانم:خواردنەوە شیرینەكان دەبنەهۆی مردنی سەدان هەزار كەس
خانم:خواردنەوە شیرینەكان دەبنەهۆی مردنی سەدان هەزار كەس
خواردنەوە شیرینەكان دەبنەهۆی مردنی سەدان هەزار كەس
لە 30 ساڵی رابردوودا خواردنەوە شیرینەكانی وەك كۆلا و وزەبەخشەكان و شەربەتە دەستكردەكان بوونەتە بەشێكی دیاری نەریتی خۆراكیی خەڵكی. پەیدابوونی ئەو جۆرە خواردنەوانەش هاوكات بووە لەگەڵ زیادبوونی رێژەی قەڵەوی، شەكرە، نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن و شیرپەنجە.
توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە ئەو جۆرە خواردنەوانە ساڵانە دەبنەهۆی مردنی زیاتر لە 184 هەزار كەس لە سەرتاسەری جیهاندا.
كۆمەڵەی نەخۆشییەكانی دڵ لە ئەمریكا دەلێت نابێ لە هەفتەیەكدا زیاتر لە 450 كالۆری لە خواردنەوە شیرینكراوەكانەوە وەربگرین، ئەوەش دەكاتە كەمتر لە سێ قوتو كۆلا بۆ هەر هەفتەیەك.
ساڵی 2011 سەنتەری ئەمریكی بۆ كۆنترۆڵكردن و رێگری لە نەخۆشییەكان (CDC) بۆی دەركەوت هەر پیاوێكی ئەمریكی رۆژانە 178 كالۆری و هەر ژنێكیش 103 كالۆری تەنیا لە خواردنەوە شیرینكراوەكانەوە وەردەگرن.
لە تویژینەوەیەكی نوێدا، پزیشكان و پسپۆڕانی خۆراك لە زانكۆی تەفت لە بۆستن سەرنجیانداوەتە رۆڵی ئەو جۆرە خواردنەوانە لە زیادكردنی رێژەی مردنی ساڵانەی خەڵكی بە چوار گرووپ لە نەخۆشیی، دواتر ئەنجامەكەی لە جۆرناڵی زانستی (سێركولەیشن)ی كۆمەڵەی نەخۆشییەكانی دڵ لە ئەمریكا بڵاوبۆتەوە.
توێژەران سەرنجیان داوەتە داتای پەیوەست بە بڕی خواردنەوە شیرینكراوەكان لەنێوان ساڵانی 1980-2010 لەسەر بنەمای 61 رووپێوی ئەو ماوەیە كە لەسەر 612 هەزار كەس ئەنجامدراون لە 51 وڵاتەوە و پەیوەندییان بە مردنی خەڵكی بە شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ و شیرپەنجە.
تویژینەوەكە تەنیا سەرنجیداوەتە خوارددنەوە شیرینكراوەكان و كاری بەسەر شەربەت و خواردنەوە تەواو سرووشتییەكانەوە نەبووە.
ئەنجامەكان دەریانخست ساڵی 2010 بەكارهێنانی خواردنەوە شیرینكراوەكان بووەتەهۆی مردنی 184 هەزار و 450 كەس. لەنێو مردووەكاندا 133 هەزار كەس بە شەكرە و 45 هەزار كەس بە نەخۆشییەكانی دڵ و 6450 كەسیش بە شیرپەنجە مردوون.
توێژەران دەڵێن ئەوەی جێگەی نیگەرانییە، خواردنەوە شیرینكراوەكان زیاتر دەبنەهۆی نەخۆشیە دریژخایەنەكان لە گەنجەكاندا.
خانم:خواردنەوە شیرینەكان دەبنەهۆی مردنی سەدان هەزار كەس

خانم:خانم:خواردنەوە شیرینەكان دەبنەهۆی مردنی سەدان هەزار كەس
خانم:هەروەك بۆیان دەركەوت 76%ی حاڵەتەكانی مردن بەهۆی خواردنەوە شیرینكراوەكان لە ناوچە هەژارنشین و دواكەوتووەكانن و رێژەیەكی كەمتریان لە وڵاتە پێشكەوتووەكانن.
لە كۆتاییدا داوای داڕشتنی سیاسەتێكی جیهانیی كراوە بۆ كەمكردنەوەی بەكارهێنانی خواردنەوە شیرینكراوەكان.
0 التعليقات:
إرسال تعليق