خانم:10 نهێنی سروشتی بۆ نەهێشتنی زیبكە
خانم:10 نهێنی سروشتی بۆ نەهێشتنی
زیبكە
10 نهینیی سروشتی بۆ نەهێشتنی زیبكە
سەرەكیترین هۆكارەكانی دەركەوتنی زیبكە بریتین لە هەڵە لە سیستەمی خۆراك و ئەو خووە خراپانەی كە ڕۆژانە دەیانكەینەوە، وەك خەوتن بە ماكیاژ و دەستلێدانی دەموچاو.
دەبێت گرنگییەكی زۆر بدەیت بە دەموچاوت و نەهێڵیت پشووی هاوین كار بكاتە سەر تێكچونی جوانییەكەت و دەركەوتنی زیبكە، بەم ڕێگایانە خۆت بپارێزە لە دەركەوتنی زیبكە و لابردنی تا هەمیشە جوان دەربكەویت.
1- چارەسەركردنی هۆكاری سەرەكی دەركەوتنی زیبكە، وەك كێشەی هۆرمۆن و پەستانی دەروونی.
2- خواردنەوەی بڕێكی زۆر ئاو.
3- پابەندبوون بە ژەمی ڕێك و خۆراكی تەندروستەوە، پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان ژەمەكانی بەیانی و نیوەڕۆ و ئێوارەدا.
4- خواردنەوەی شەربەتی فرێش، بە تایبەتی شەربەتی گێزەر كە ماددەی كارۆتینی تێدایە.
5- بەكارهێنانی گیراوە سروشتییەكان بۆ دەموچاوت.
6- خواردنی ئەو خۆراكانەی كە ڕێژەیەكی زۆر سۆدیۆم و زینكیان تێدایە وەك گوێز و بادەم.
7- ئەنجامدانی چەند ڕاهێنانێكی ئاسان و ڕۆژانە، بۆ چالاككردنەوەی خوێنبەرەكان.
8- باش خەوتن چارەسەرێكی سەرەكییە بۆ كێشەی زیبكە، دەموچاو لە كاتی خەوتندا خۆی ڕۆنی سروشتی دەردەكات و چارەسەری كیشەكانی دەكات.
9- بەكارهێنانی سوودی ڕووەكەكان بە تایبەت ئەلۆڤێرا، كە كار
دەكات لەسەر دەرنەكەوتنی زیبكە.
10- مەساجی دەموچاو.
0 التعليقات:
إرسال تعليق