728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    الأربعاء، 29 يوليو 2015

    ڤاناخانم:ئەو خۆراکانەى ورگ بچووک دەکەنەوه‌

    ڤاناخانم:ئەو خۆراکانەى ورگ بچووک دەکەنەوە

    ڤاناخانم:ئەو خۆراکانەى ورگ بچووک دەکەنەوە



    ئەو خۆراکانەى ورگ بچووک دەکەنەوە
    ەم خۆراکانەى لاى خوارەوە دەخرێنە ڕوو، ئەگەر بەڕێژەی گونجاو و بەشێوەیەکی ڕێکخراو بخورێن، سوودێکی زۆریان دەبێت لە تواندنەوەى چەوریی ناوچەکانى ورگ و کەمەر.
    پیاز:
    بەو پیێەی بڕێکی زۆر لە ماددەى (کیرسیتین) لەخۆدەگرێت، بۆیە خواردنى پیاز کار دەکات بۆ سووتاندنى چەورییەکانى لەش، چونکە کیرسیتین دژی هەوکردنە و پسپۆڕانیش دەڵێن خانە چەورەکانى لەش ماددەى کیمیاییان تێدایە کە دەبنە هۆی هەوکردن و خواردنى پیازیش ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەیان دەکات.
    سیر:
    سیر پێکهاتەى گۆگردیی تێدایە کە ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن کەمدەکەنەوە و لەش لە جەڵتەی خوێن و زیادکردنى کێش دەپارێزن.
    تەماتە:
    بڕێکی زۆر ڕیشاڵ و هەروەها ماددەى (بەکتین) لەخۆدەگرێت کە وا لە لەش دەکەن کالۆری کەمتر بەکارببات و کردارى هەرسکردنیش بەهێز و چالاک دەکەن.
    خەیار:
    ترشی کحولى تێدایە کە ڕێگریی دەکات لە گۆڕینی ماددە کارپۆهێدراتییەکان بۆ چەوریی لەناو لەشی مرۆڤدا.
    هێلکە:
    بەوپێیەی هێلکە بڕێکی زۆر پرۆتینی تێدایە، بۆیە خواردنى هەستی زوو تێربوون بە مرۆڤ دەبەخشێت، بەتایبەت ئەگەر لە ژەمی بەیانیدا بخورێت و ئەوەش وادەکات ئارەزووی خواردنى خۆراکە چەورەکانت کەمببێتەوە.
    فاسۆڵیا:
    ئەم خۆراکەش ڕێژەیەکی بەرزی کارپۆهێدراتى تێدایە، بۆیە خواردنى فاسۆڵیا بۆ ماوەیەکی درێژ هەستی تێربوونت پێدەدات و بەوەش خۆراکى زۆر ناخۆیت.
    چەرەزات:
    ئەگەر لەنێوان ژەمەکاندا چەرەزات بخۆیت، هەست بە تێربوون دەکەیت و دواتر خۆراکى زۆر ناخۆیت، ئەوەش ڕێگەیەکی باشە بۆ بەرگرتن لە زیادبوونی کێشی لەش.

    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڤاناخانم:ئەو خۆراکانەى ورگ بچووک دەکەنەوه‌ Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top