خانم: ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه ئه‌توانن به ڕۆژوو بن؟
خانم: ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه ئه‌توانن به ڕۆژوو بن؟
ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه ئه‌توانن به ڕۆژوو بن؟
پزیشكانی لوبنانى ئامۆژگارى كه‌سانى توشبوو به نه‌خۆشی شه‌كره ده‌كه‌ن، خۆیان له زۆرخۆریی له‌كاتى به‌ربانگدا دووربگرن و پارشێوانیش به‌زۆرى ئه‌و خواردنانه بخۆن كه رِیشاڵیان تێدایه.
پزیشكانی لوبنانى ئامۆژگارى كه‌سانى توشبوو به نه‌خۆشی شه‌كره ده‌كه‌ن، خۆیان له زۆرخۆریی له‌كاتى به‌ربانگدا دووربگرن و پارشێوانیش به‌زۆرى ئه‌و خواردنانه بخۆن كه رِیشاڵیان تێدایه.
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى زۆرجار ئامۆژگارى توشبووانى نه‌خۆشی شه‌كره ده‌كرێت به‌رۆژوونه‌بن، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی لوبنانى بۆ نه‌خۆشیی شه‌كره ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌توانن به‌ڕۆژووبن، به‌ڵام به مه‌رجێك رژێمی خۆراكیی ته‌ندروست په‌یڕه‌و بكه‌ن و وه‌رزش بكه‌ن.
له كۆنگره‌یه‌كی پزیشكیدا كه كۆمپانیاى (سانۆفی) رێكیخستبوو، دكتۆر (مونزیر ساڵح) سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ی لوبنانى بۆ نه‌خۆشیی شه‌كره رِایگه‌یاند كه ئاساییه توشبووانى شه‌كره به‌ڕۆژووبن. به‌ڵام هۆشداریدا له‌وه‌ى كه پێویسته له مانگى ره‌مه‌زاندا توشبووانى نه‌خۆشی شه‌كره پلان بۆ ژه‌مه خواردنه‌كانیان دابنێن و وه‌رزش بكه‌ن.
هه‌روه‌ك به‌پێویستی زانى توشبووانى شه‌كره له‌كاتى هه‌ستكردن به ماندوێتی و تێكچوونى بارى ته‌ندروستییان و دابه‌زینی رِێژه‌ی شه‌كرى خوێنیان بۆ كه‌متر له (70) پله‌رِۆژووه‌كانیان بشكێنن، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌شی كه به‌ده‌ست جۆرى یه‌كه‌مى شه‌كره‌وه ده‌ناڵێنن و ئه‌نسۆلین به‌كارده‌هێنن، له‌كاتى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى شه‌كری ناو خوێن بۆ سه‌رووى (250) ملیگرام، ئه‌وا ده‌ستبه‌ردارى رِۆژووه‌كانیان ببن.
خانم:

0 التعليقات:
إرسال تعليق