728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    الجمعة، 3 يوليو 2015

    خانم:ئاوی سارد ئەم سودانەی بۆ تەندروستی دەبێت

    خانم:ئاوی سارد ئەم سودانەی بۆ تەندروستی دەبێت
    ئاوی سارد ئەم سودانەی بۆ تەندروستی دەبێت

    خانم:ئاوی سارد ئەم سودانەی بۆ تەندروستی دەبێت


    له‌وانه‌یه‌ تۆ یه‌كێك بیت له‌وانه‌ی حه‌ز به‌خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد ناكه‌ن ، به‌ڵام واباشتره‌ بزانیت كه‌ ئاوی سارد ئه‌م سودانه‌ی هه‌یه‌.
    1. یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێشت ده‌دات: 
    تكایه‌ پێش خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌
    لایك بكه‌و چه‌ند كۆمێنتێك بنوسه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر نه‌ینوسیت ئیتر بابته‌كانمان نابینیت به‌پێ ی یاسایی فه‌یسبوك

    هیچ شتێك جێگه‌ی خواردنی گونجاو و وه‌رزش كردن ناگرێته‌وه بۆ دابه‌زاندنی كێش‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر شتێك یارمه‌تی ده‌ربێت گرینگی خۆی هه‌یه‌.
    ئاوی سارد یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێشت ده‌دات ،نیو لیتر ئاو ده‌توانێت 17 كالۆری بسوتێنێت،هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ زۆرنیه‌,به‌تایبه‌تی كاتێك تۆله‌ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات وه‌ستان به‌ پێوه‌ ده‌توانیت 50 كالۆری بسوتێنیت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێنه‌ به‌رچاوت ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ئاو خۆره‌وه‌ بیت ده‌توانیت چه‌ند كالۆری بسوتێنیت.
    2. پێستت ده‌پارێزێت:
    ئه‌گه‌ر تۆ به‌گومانیت ئایا ئاوی سارد یان گه‌رم به‌كاربهێنیت بۆ شوشتنی ده‌م و چاوت ئه‌وا وه‌ڵامه‌كه‌ت لێره‌ ده‌ستده‌كه‌وێت، ئاوی گه‌رم كونه‌كانی پێستت ده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ ئاسانتر له‌ زیپكه‌ ڕزگارت ده‌بێت ، به‌ڵام ئاوی سارده‌ پێستت به‌هێز ده‌كات، شێ ده‌پارێزێت بۆیه‌ پێستت به‌ جیڕی بپارێزه‌ ،ئاوی گه‌رم چه‌وریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان لاده‌بات به‌ڵام ئاوی سارد ده‌یانپارێزێت.
    3. چالاكت ده‌كات:
    له‌وانه‌یه‌ بۆ یه‌ك جاریش بێت پێشبڕكێی سه‌تڵه‌ ئاوی ساردت بینیبێت وه‌ تێبینی ئه‌وه‌تكردوه‌ كه‌ چۆن خه‌ڵك له‌گه‌ڵ هه‌مو دڵۆپه‌ ئاوێكدا موچڕكه‌ به‌ گیانیاندا دێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ژێر پێستدا هه‌زاران هه‌سته‌وه‌ر هه‌یه‌ كه‌ فرمانی له‌سه‌ر یه‌ك بۆ مێشك ده‌نێرن ئه‌م هه‌سته‌وه‌رانه‌ به‌ ساردی زۆر هه‌ستیارن ، كاتێك مێشك هه‌ست به‌و نیشانانه‌ ده‌كات ئه‌دریناڵین ده‌رده‌دات و دواتر لێدانی دڵ زیاد ده‌كات و وه‌ زیاتر چالاك ده‌بیت.
    4. به‌رگریت باشتر ده‌كات:
    ئه‌مه‌ تائێستا پێویستی به‌ سه‌لماندنی زیاتر هه‌یه‌ به‌ڵام هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ خۆشوشتن به‌ ئاوی سارد بۆ كه‌متر له‌ سێ خوله‌ك ده‌توانێت خڕۆكه‌ سپیه‌كان زیاد بكات ، خڕۆكه‌ سپیه‌كان وه‌ك سه‌ربازی جه‌سته‌وان كه‌ دژه‌ ته‌نیان هه‌یه‌ دژی ژه‌هراوی بوون، به‌كتریا و زینده‌وه‌ری زیان به‌خش ده‌كوژن هه‌روه‌ها یارمه‌تیت ده‌ده‌ن به‌رگریت زیاد بكه‌یت به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كانی تردا وه‌ك ئاوڵه‌.
    به‌و هیوایه‌ی جاری داهاتوو ئاوی ساردت خوارده‌وه‌ ،هه‌ست به‌و خۆشیه‌ بكه‌یت كه‌ دروستی ده‌كات.


    خانم:ئامۆژگاری: ڕۆژانه‌ ده‌ بێت مرۆڤ 1 لیترو نیو ئاو بخواته‌وه‌ تاوه‌ك توشی وشك بونه‌وه‌ نه‌ بێت و پێستی چرچ نه‌ بێت

    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: خانم:ئاوی سارد ئەم سودانەی بۆ تەندروستی دەبێت Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top