728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    السبت، 4 يوليو 2015

    خانم:قژهەڵوەرین (دەردە ڕێوی) چیه‌؟

    قژهەڵوەرین (دەردە ڕێوی) چیه‌؟

    قژهەڵوەرین (دەردە ڕێوی) چیه‌؟

    قژهەڵوەرین (دەردە ڕێوی) چیه‌؟
    نەمانی مووی سەر یان ڕیش بەشێوەی پەڵە پەڵە کە ناسراوە بە دەردە ڕێوی (داء ثعلب) نەخۆشییەکە کە بەرگری لەشی مرۆڤ خۆیەتی کاتێک بەرگری لەشمان وادەکات هەموو ڕەگی مووەکان بچنە دۆخی متبوونەوە وە پاشان مووەکە بەردەبێتەوە، ئەمەش بە سێ دۆخ دا دەڕوات:
    ١. پەڵە پەڵە بوونی قژ یان ڕیش
    ٢. نەمانی تەواوی قژی سەرمان و ساف بوونی پێستی سەر
    ٣. نەمانی تەواوی هەموو مووی لەشمان

    ئەم نەخۆشییە تەنها تووشی مووی جەستە نابێت بەڵکوو هەندێک جار ناینۆکەکانیشمان دەگرێتەوە بەوەی کە ماددەکانی ناو موو و نینۆک زۆر هاوبەشن.
    ئەم نەخۆشییە زۆرکات ماوە ماوە خۆی وون دەکات و پاش ماوەیەک بۆمان دەگەڕێتەوە، بە شێوەیەکی گشتی هەتاوەک و زیاتر مووی لەشمان هەڵوەرێت ئەوا شانسی ئەوە زیاتر کە هەرگیز موو لەوجێگایانە نەیەتەوە. ئەم نەخۆشییە لەڕووی جەستەییەوە کاریگەری خراپی نییە بەڵکوو لەڕووی دەرونییەوە کاریگەری بەجێدێڵێت لای کەسی تووش بوو. هەندێک کەس قژی دەستکرد بەکاردێنن (باڕۆکە).
    چارەسەر

    چارەسەرێکی ئێجگاری هەتا هەتایی نییە بەڵکو هەندێکیان دەرکەوتنی نیشانەکان درەنگ دەخەن و هەندێکیان هیوا دەبەخشن. لەبیرت نەچێت کە هەموو بەرگری لەش لە ڕیخۆڵەکانتەوە دەست پێدەکات، ئەگەر بەکتریای ناو ڕیخۆڵەکانت باشبن ئەوا تەندروستییەکی باشیشت دەبێت.
    دەتوانرێت بۆ هەندێک کەس چارەسەر هەبێت وەک ئەو دەرمانانەی کە هەوکردن کەم دەکەنەوە Steroid کە ڕاستەوخۆ لە پێست دەدرێت یان بەشێوەی دەرزی. لە ڕوسیا و ئەمریکا دەرمانێک هەیە کە ناوە زانستییەکای Tofacitinib کە خۆی بۆ چارەسەری ڕۆماتیزمە دەنوسرێت وە یارمەتی زۆرێک لەخەڵکی داوە لەم نەخۆشییەدا، بەڵام تا ئێستا نازانرێت چ کاریگەرییەک لەسەر لاشە بەجێ دێڵێت دەبێت چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەکانبین ...

    خانم:

    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: خانم:قژهەڵوەرین (دەردە ڕێوی) چیه‌؟ Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top