728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    الأحد، 5 يوليو 2015

    ئەو هۆكارانەی هەستی تینوێتیی زیاتر دەكەن،له‌ ڕه‌مه‌زان دا چین؟

       ئەو هۆكارانەی هەستی تینوێتیی زیاتر دەكەن،له‌ ڕه‌مه‌زان دا چین؟


      ئەو هۆكارانەی هەستی تینوێتیی زیاتر دەكەن،له‌ ڕه‌مه‌زان دا چین؟




    خانم:ئەو هۆكارانەی هەستی تینوێتیی زیاتر دەكەن،له‌ ڕه‌مه‌زان دا چین
    درێژیی رۆژگاری ئەم وەرزە و بەرزیی پلەكانی گەرمای هاوین، وادەكات تێنوێتی خەمی گەورەتری ئەو كەسانە بێ كە ئەمساڵ بەڕۆژوون.
    ئەو هۆكارانەی هەستی تینوێتیی زیاتر دەكەن، ئەمانەن:
    خانم:1-چوونە بەر تیشكی راستەوخۆی هەتاو:
    كاتێك تیشكی راستەوخۆی هەتاومان بەردەكەوێ، بڕێكی زۆرتری ئاوی جەستە لەكیسدەچێ، هەم لە رێگای ئارەقكردنەوە و هەم لەڕێگەی بە هەڵمبوونی ئاوی رووكەشەشانەكانی پێست. بۆیە دەبێت ئەوانەی بەڕۆژوون لە حاڵەتی ناچاریدا نەبێت، روونەكەنە شوێنێك كە راستەوخۆ هەتاو لێیانبدات.
    خانم:2-سوێریی:

    خواردنە سوێرەكان بڕێكی زۆرتری ئاو رادەكێشن، بەوەش هەستی تێنوێتیی زیاتر دەكەن، بۆیە دەبێت كەسی رۆژووەوان كەمتر رووبكاتە بەكارهێنانی خوێ لە رەمەزاندا. باشترە بۆ ئامادەكردنی زەڵاتەش، زۆرتر رووبكەیتە بەكارهێنانی لیمۆ لەبری خوێ بۆ تامبەخشین بە ژەمەكەت.
    3-خواردنەوە گازییەكان:
    خواردنەوە گازییەكان لەلایەكەوە میزكردن زیاد دەكەن، لەلایەكەوە بڕێكی زۆر شەكریان تێدایە كە ئاوكێشە، بۆیە دەبێ لە رەمەزاناندا بەتایبەت لە خواردنەوە گازییەكان دووربكەویتەوە بۆ ئەوەی جەستەت بە باشترین شێوە سوود لەو شلەمەنییە وەربگرێت كە دەیخۆیتەوە.
    4-بەهارات:
    ئەگەر ژەمەكەت بڕێكی زۆر بەهاراتی تێدابێت، ئەوە جەستەت داوای بڕە ئاوێكی زوۆرتر دەكات، ئەوەش بەشێوەی تینوێتییەكی زۆرتر خۆی دەنوێنێت. بۆیە هەوڵبدە لانیكەم لە پارشێواندا، ژەمێكی پڕ بەهاراتت نەبێت.
    5-شیرینییە دەستكردەكان:
    شەكری دەستكرد لە خواردن و خواردنەوەكاندا، پێدوایستیی جەستە بۆ ئاو زیاتر دەكات و سەرەنجام هەستی تینوێتیی درووستدەكات، بۆیە نابێ لە پارشێوان بەكاریان بهێنی.
    6-كافاین:
    لە قاوە و نیسكافە و چا و هاوشێوەكانیدا هەیە، میزكردن زۆر دەكات و بەوەش پێداویستیی جەستە بۆ ئاو زیاد دەكات. بۆیە نابێت لە پارشێوەكان بڕێكی زۆر لەو خواردنەوانە بخۆیتەوە.

    7-بیبەری توون و هاوشێوەكانی:

    ئەمانیش وادەكەن جەستە داوای بڕێكی زۆری ئاو بكات، بۆیە باشترە پارشێوان لێی دووربكەونەوە.
    8-پارشێوی نیوەشەو: 



    ئەوانەی چاوەڕوان ناكەن تا كۆتایی شەو و كاتی ئاسایی پارشێو ، و هەر زوو خواردن و خواردنەوە دەخۆن، جەستەیان لە كاتێكی زووتری رۆژدا بڕێكی بەرچاوی ئاو لەدەستدەدات و بەوەش بۆ ماوەیەكی دریژتر بە تینوێتی دەمێننەوە.

    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئەو هۆكارانەی هەستی تینوێتیی زیاتر دەكەن،له‌ ڕه‌مه‌زان دا چین؟ Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top