ڤاناخانم: پیاو و ئافره‌ت حه‌زییان له چی یه‌كتریه؟
ڤاناخانم: پیاو و ئافره‌ت حه‌زییان له چی یه‌كتریه؟
پیاو و ئافره‌ت حه‌زییان له چی یه‌كتریه؟
به‌پێی راپرسییه‌ك 70%ی پیاوان یه‌كه‌م جار ته‌ماشای چاوی ئافره‌ت ده‌كه‌ن، ئافره‌تیش به‌هه‌مان شێوه سه‌ره‌تا ته‌ماشای چاوی پیاو ده‌كات.
راپرسییه‌كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی ئینگلیزی بڵاوكراوه‌ته‌وه، پیاوه‌كان یه‌كه‌م جار ته‌ماشای چاوی ژنان ده‌كه‌ن و دووه‌م جاریش سینگ و مه‌مكیان. ژنه‌كانیش ئه‌و شته‌ی له پیاودا سه‌رنجیان راده‌كێشی چاوه، ئینجا بزه‌كردنی پیاوه، دوای ئه‌وه‌ش به‌ژن و باڵای پیاوه‌كه‌یه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و راپرسییه، جوانترین چاوی ئافره‌ت چاوی چارلی كوڵ ئه‌كته‌ری ناسراوی ئینگلیزیه. جوانترین چاوی پیاویش هی جۆرج كلوونی ئه‌كته‌ری ناسراوی ئه‌مه‌ریكیه، بۆ زه‌وقی ئافره‌ت.
لیستی ئه‌و شتانه‌ی یه‌كه‌م جار له ئافره‌تدا سه‌رنجی پیاو راده‌كێشێ بریتییه له چاو، بزه‌كردن، سینگ و مه‌مك، قژ، كێش، قاچ، جلوبه‌رگ، سمت، به‌ژن و باڵا و پێست.
ئه‌و شتانه‌شی له پیاودا سه‌رنجی ئافره‌ت راده‌كێشێ بریتییه له چاو، بزه‌كردن، به‌ژن و باڵا، قژ، جلوبه‌رگ، كێش، پێست، ده‌موچاو، سمت و لوت.

0 التعليقات:
إرسال تعليق