728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    الجمعة، 31 يوليو 2015

    ڤاناخانم: ئێستاتاقیكردنەوەكە دەستپێبكە: بزانە لەگەڵ مێردەكەت گونجاویت؟

    ڤاناخانم: ئێستاتاقیكردنەوەكە دەستپێبكە: بزانە لەگەڵ مێردەكەت گونجاویت؟


    ڤاناخانم: ئێستاتاقیكردنەوەكە دەستپێبكە: بزانە لەگەڵ مێردەكەت گونجاویت؟



    ئێستاتاقیكردنەوەكە دەستپێبكە: بزانە لەگەڵ مێردەكەت گونجاویت؟
    ڕاگرتنی هاوسەنگی لەنێوان ژیانی هاوسەرێتی و ژیانی تایبەتیدا شتێكی سەختە. بۆیە پسپۆڕانی ئەم بوارە ئامۆژگاریت دەكەن بە وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەبارەی چۆنیەتی ڕاگرتنی ئەم هاوسەنگییەوە، چونكە گەر نەزانیت هاوسەنگیی ڕابگریت، هەم ژیانی هاوسەرێتیت تێكدەدەیت، هەم لە خۆت بێزاردەبیت. ئێستاش بۆ ئەوەی دەستبكەیت بە خۆڕاهێنان لەسەر ڕاگرتنی هاوسەنگی، پێویستە سەرەتا بزانیت لەكوێدایت. بۆ ئەوەی بزانیت ژیانی هاوسەرێتیت چۆنە و تا چەند هاوسەنگیی ڕادەگریت ئەم تاقیكردنەوەیە ئەنجامبدە.
    بە پێی وەڵامەكانت خاڵ بەم شێوەیە بۆ خۆت دابنێ‌: بەڵێ‌: 2 خاڵ، هەندێكجار: 1 خاڵ، نەخێر: سفر
    ئێستاش تاقیكردنەوەكە دەستپێبكە:
    * هەستدەكەیت هاوسەنگیت لەنێوان ژیانی هاوسەرێتی و ژیانی تایبەتتدا ڕاگرتووە؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * كاتی پێویستت هەیە بۆ ئەنجامدانی كاروباری ڕۆژانەت؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * پەیوەندیت لەگەڵا مێردەكەت و منداڵەكانت باشە؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * كارێك دەكەیت وایان لێ بكەیت لەكارەكانتدا هاوكاریت بكەن؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * گەشبینیت بەرامبەر بە ژیانی هاوسەرێتی خۆت؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * ژیانی ڕۆژانەت ئاساییە و بواری تەواوت هەیە بۆ ئەنجامدانی كاری نوێ‌؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * كەنتۆری جلوبەرگ و نوێنەكانت ڕێكوپێكە، جلوبەرگی منداڵەكانت پاكوخاوێنە؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * هەرشتێك لە ماڵەوە بێزاریكردیت وازی لێ دەهێنیت؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * پرۆژەی دواخراوت هەیە، یاخود بەتەمایت ئەو ئامێر و شتومەكانە لابەریت كە بۆ ناو ماڵ پێویستت پێیان نەماوە؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * بۆ ئەمڕۆت پلانێكی ئامادەكراوت هەیە؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * دەتوانیت كاتێك پێویستی كرد بڵێیت (نەخێر)، ئەوا بیڵێیت؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * دەزانیت پێداویستییە سەرەكییەكانی مێردەكەت و منداڵەكانت كامانەن؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * هی چكام لە منداڵەكانت لە قۆناغەكانی خوێندن دواكەوتووە؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * كاتی تایبەتت هەیە بۆ پشودان و سەرگەرمكردن؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * هەستدەكەیت مێردەكەت لێت ڕازییە و هاوكاریت دەكات؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * لە بواری تایبەتی و هاوسەرگیریتدا چەند سەركەوتنێكی دیاریكراوت بەدەستهێناوە؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * كاتی تایبەتت داناوە بۆ پشكنینی تەندروستیی خۆت و منداڵەكانت، سوری لەسەر ئەوەی لەكاتی خۆیدا نان بخۆن و دەم و ددانتان بشۆن؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * پێداویستییە ئابورییەكانت دابینكراوە و پارەی دانراوت هەیە بۆ كاتی لێقەومان؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * ئەو شتە باشانە بەبیر خۆت دێنیتەوە كە لە ژیانی هاوسەرێتیدا هەتە هەتاكو بەرەو پێشت ببات؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * پلانێكی دارایت هەیە بۆ چەند ساڵی ئایندەت، مێردەكەت و منداڵەكانت لەمەدا هاوكاریت دەكەن؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * ناچارنیت كاروبارەكانت دوابخەیت؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * هیچ كاتێك لە مۆعیدەكانت دوادەكەویت؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * ماڵەكەت و شوێنی كارەكەت رێكوپێك و ڕێكخراون؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * تەلەفۆن و تەلەفزیۆن و ڕۆژنامە لە كاتی گونجاودا بەكاردەهێنیت؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر
    * تەندروستی خۆت و خێزانەكەت باشە و تایبەتمەندیتان هەیە لە خۆراك و پارێزگاری تەندروستیدا؟
    - بەڵێ‌
    - هەندێكجار
    - نەخێر



    ئێستاش دەرئەنجامەكەت ببینە؟
    - ئەگەر كەمتر لە 20 خاڵت بەدەستهێناوە، ئەوا تۆ لە سەر ئاستی ژیانی تایبەتی و هاوبەشت دڵنیایت لە خۆت، بەڵام پێویستت بە گۆڕان و بەرەوپێشچوونی زیاتر هەیە، دەبێت سودیش لە ئامۆژگاری و ئەزموونی كەسانی دیكە وەربگریت. پلانێكی نوێ‌ بنووسە بۆ گۆڕینی ژیانی خۆت و هێز و تواناكانی خۆتی تێدا بەكاربهێنە، هەتا بەتەواوەتی پلانەكە بەدیبێنت. پسپۆِران ئامۆژگاریی ئەوەت دەكەن ئەو شتانە بنووسیت كە دەتەوێت ئەنجامیانبدەیت و لە شوێنێكی بەرچاودا هەڵیواسیت. لەمبارەیەوە لەگەڵ هاوسەرەكەتدا گفتوگۆبكە، چونكە دەبێت ئەویش هاوكاریت بكات.
    - ئەگەر لە 20 تا 30 خاڵت بەدەستهێناوە، ئەوا شتێكی باشە، چونكە ژیانت لەسەر ئاستی تایبەتی و هاوبەشیش بە باشی بەڕێوەدەچێت، هەرچەندە چەند ڕێگرێك هەیە لەبەردەمتدا و نایەڵن زیاتر پێشبكەویت. پسپۆران ئامۆژگاریت دەكەن، بەردەوامبیت لەسەر ڕاگرتنی هاوسەنگی لە ژیانی خۆتدا و لەم كارەتدا هەوڵی پێشكەوتنی زیاتر بدەیت، هەتا ژیانێكی خۆش بۆ خۆت فەراهەم بكەیت.
    - ئەگەر زیاتر لە 30 خاڵت بەدەستهێناوە، ئەوا پیرۆزە، چونكە تۆ دەزانیت چۆن كاروبارەكانی خۆت رێكبخەیت. ئاگاداری خۆت بە بێزارنەبیت لە كاروباری ژیانی هاوبەشت و كاتی تایبەت بە پشودان و گرنگیدان بەخۆت دابنێ‌. پسپۆڕان ئامۆژگاریت دەكەن، لە ڕاگرتنی ئەم هاوسەنگیەدا منەت بەسەر مێردەكەتدا نەكەیت و هەوڵبدەیت ئامۆژگاریی كەسانی دیكەش بكەیت، هەتا بتوانن هاوسەنگی لە ژیانی خۆیاندا ڕابگرن.
    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڤاناخانم: ئێستاتاقیكردنەوەكە دەستپێبكە: بزانە لەگەڵ مێردەكەت گونجاویت؟ Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top