خانم: گەر مەترسی شێرپەنجەی مەمک دەکەیت
خانم: گەر مەترسی شێرپەنجەی مەمک دەکەیت
خانم: گەر مەترسی شێرپەنجەی مەمک دەکەیت
توێژینەوەیەکی نوێ کە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، ئاماژە بەوە دەکات، ترشە چەوری ئۆمیگا سێ سودێکی زۆری بۆ ئەو ژنانە ھەیە کە بە دەست نەخۆشی شێرپەنجەی مەمکەوە دەناڵێنن.
توێژینەوەکە ناوەندی فۆکس تیشز بۆ نەخۆشی شێرپەنجە لە ئەمریکا ئەنجامیداوە و باس لەوە دەکات، ئۆمیگا سێ گەشەی خانە شێرپەنجەیەکان بەڕێژەی %٩٠ کەمدەکاتەوە، ئەمەش ئەگەرەکانی توشبوون بەو نەخۆشیە دادەبەزێنێت، چاکبوونەوەی ئەو کەسانەش خێرا دەکات کە نەخۆشیەکەیان ھەیە.
توێژەرەکان داوایان لە ژنان کردووە کە ھەفتانە چەند جارێک ماسی بخۆن بە تایبەت ماسیەکانی سەلەمون و سەردین چونکە زۆر دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا سێ، بۆ ئەو ژنانەش کە ماسی ناخۆن، باشترە حەبی ئۆمیگا سێ بخۆن کە لە دەرمانخانەکاندا دەفرۆشرێت.
پێشتر چەند توێژینەوەیەک ئاماژەیان بەوە کردبوو کە خواردنی ماسی دەوڵەمەند بە ئۆمیگا سێ ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتە کەمدەکاتەوە.

0 التعليقات:
إرسال تعليق