ڤاناخانم: به‌م 11 خاڵه بزانه كه مێرده‌كه‌ت گونجاوه بۆت یان نا؟
ڤاناخانم: به‌م 11 خاڵه بزانه كه مێرده‌كه‌ت گونجاوه بۆت یان نا؟
به‌م 11 خاڵه بزانه كه مێرده‌كه‌ت گونجاوه بۆت یان نا؟
كارێكی ئاسانه گه‌ر بۆت ده‌ربكه‌وێت مێرده‌كه‌ت كه‌سێكی گورنجاو نییه بۆت، به‌ڵام ئه‌وه قورسه گه‌ر بته‌وێت بزانیت ئایا هاوسه‌ره‌كه‌ت به ته‌واوی له‌گه‌ڵدا گونجاوه، به‌ڵام ئه‌مانه‌ی خواره‌وه كۆمه‌ڵێك هێمان بۆ ئه‌وه‌ی بۆت ده‌ربكه‌وێت كه بۆت گونجاوه:
1- له‌به‌ر تۆ خوڕه‌وشتی ده‌گۆڕێت: ئه‌مه یه‌كێكه له گرنگترین هێماكان، چونكه راسته هه‌ر كه‌سێك خوڕوشتێكی جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام گه‌ر هه‌وڵیدا خۆیت له‌گه‌ڵدا بگونجێنێت، ئه‌وا دیاره كه بۆت گونجاوه.
2- له هیچ ناترسیت كاتێك ئه‌وی لێیه: گه‌ر له‌گه‌ڵ مێردده‌كه‌تدا گونجاو بیت ئه‌وا به بونی ئه‌و هه‌ست به ئارامی و پشتوانی ده‌كه‌یت.
3- داهاتوتی له‌گه‌ڵدا ده‌بینیت: كاتێك ته‌ماشای مێرده‌كه‌یت ده‌كه‌یت و هه‌ستده‌كه‌یت كه ئه‌مه ئه‌و كه‌سه‌یه منداڵت لێیده‌بێت و هه‌موو ژیانی له‌گه‌ڵدا به‌سه‌رده‌به‌یت و به‌وه‌ش زۆر دڵخۆشی، ئه‌وا بزانه كه‌سێكی گونجاوه بۆت.
4- له كاته ناخۆشه‌كاندا له‌پشته: له كاتی بێتاقه‌تی و ناخۆشیدا له‌گه‌ڵته‌و هۆكارێكه بۆ دڵنه‌وای بۆت و به بونی ئه‌و هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌یت.
5- به‌رده‌وام هانده‌رته: له كاره‌كانی رۆژانه‌و ئه‌و ئامانجانه‌ی هه‌ته له ژیاندا هانده‌رته‌و پشتگیری ته‌واوه‌تیت لێده‌كات.
6- هه‌سته‌كه‌یت نا‌توانیت بێ ئه‌و بژیت: گه‌ر ئه‌و كه‌سه بۆت گونجاو بێت، ئه‌وا ئه‌و هه‌سته‌ت لا دروستده‌بێت كه نه‌مانی ئه‌و له ژیانتدا زۆر ئه‌سته‌مه‌و نا‌توانیت به‌بێ ئه‌و به‌خۆشی بژیت.
7- گوێت لێ ده‌گرێت: دڵنیابه له‌وه‌ی ئه‌و مێرده‌ی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی گونجاو بێت گوێی لێده‌گرێت و بۆی گرنگه كه چی له مێشكتدایه.
8- هاورێی نزیكته: له ژیانی هاوسه‌رێتیدا خۆشه‌ویتی گرنگه، به‌ڵام له به‌رده‌وامیدانی رۆژانه‌دا پێكه‌وه ژیان و ڕێزگرتن رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه، بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆت گونجاوه وه‌ك نزیكترین هاورێت وایه.
9- كاتێك گۆڕانكاریه‌كان زیاتر له یه‌كتان نزیكده‌كاته‌وه: پێكه‌وه ژیانی به‌رده‌وام له ژیانی هاوسه‌رێتی گۆڕانكاری زۆر له ژیاندا دێنێته كایه‌وه، به‌ڵام گه‌ر گۆڕانكاریه ناخۆشه‌كان له نه‌خۆشی و هه‌ژاری و هه‌ر شتێكی دیكه له یه‌كدی نزیككردنه‌وه، ئه‌وا نیشانه‌ی گونجاویتانه.
10- بتوانێت بتخاته پێكه‌نین: كاتێك له گه‌ڵیدایت و پێكه‌وه قسه ده‌كه‌ن، به قسه‌كانی دلخۆشبیت و بتوانێت بتخاته پێكه‌نین.
11- هه‌وڵی به‌خته‌وه‌ریت ده‌دات: كاته تایبه‌ته‌كان یاخود هه‌ر كاتێكی دیكه ده‌كات به سوپرایز و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات دڵخۆش و به‌خته‌وه‌رت بكات

0 التعليقات:
إرسال تعليق