18 ڕێگه‌ی جیاواز بۆ ئه‌وه‌ی بڵێیت "خۆشم ده‌وێیت
خانم: 18 ڕێگه‌ی جیاواز بۆ ئه‌وه‌ی بڵێیت "خۆشم ده‌وێیت
18 ڕێگه‌ی جیاواز بۆ ئه‌وه‌ی بڵێیت "خۆشم ده‌وێیت
18 ڕێگه‌ی جیاواز بۆ ئه‌وه‌ی بڵێیت "خۆشم ده‌وێیت"-----------------------------------------------------له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا نوێگه‌ری زۆر گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جارێك ته‌نها به ساده‌یی نه‌ڵێیت (خۆشم ئه‌وێیت) به‌ڵكوو پێویسته رێگای نوێ به‌كار بهێنیت، ئه‌مه‌ش به شێكه له‌و ڕێگایانه:
1- زمانی دیكه به كار بهێنه، بۆنمونه بڵێ (تونسێ پیا كه‌رتا) كه به هیندی به واتای (خۆشم ده‌وێیت دێت) به‌ڵام تۆ ماناكه‌ی پێ مه‌ڵێ با خۆی به دوایدا بگه‌رێ و دواتر بۆی ده‌ربكه‌وێت چیت پێ وتووه.
2- ئه‌و په‌ند و قسه رۆمانسیانه به كار بهێنه كه له باره‌ی خۆشه‌ویستیه‌وه وتراون و جارێك بۆ ئه‌وی بلێره‌وه.
3- دیاریه‌كی بۆ بكڕه‌و نامه‌یه‌كی تێدا دابنێ كه به گه‌وره‌ی له‌سه‌ری نوسرابێت، خۆشم ده‌وێیت.
4- تاتۆی كاتی به‌كار بهێنه‌و له‌سه‌ر جه‌سته‌ته ناوی ئه‌و بنوسه‌و پێی بڵێ كه خۆشت ده‌وێت.
5- گه‌ر حه‌زیشت به تاتۆكه نه‌كرد، به قه‌ڵه‌مێك له‌سه‌ر ده‌ستت یاخود هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی جه‌سته‌ت بنوسه كه ئه‌وت خۆشده‌وێت.
6- سۆشیال میدیا به‌كار بهێنه‌و له‌سه‌ر واڵه‌كه‌ی له فه‌یسبووك یاخود تیوته‌ره‌كه‌ی بنوسه كه خۆشت ده‌وێت.
7- كۆدێك بۆ وشه‌ی (خۆشم ده‌وێیت) دابنێ كه ته‌نها خۆت و ئه‌و لێی تێبگه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی له قه‌ره‌باڵغیشدا بتوانیت وای پێبلێیت.
8- له شێوه‌یه‌كی له ناكاو نامه‌ی مۆبایل یاخد نامه‌ی ده‌نگی بۆ بنێره‌و پێی بڵی كه چه‌ند ئه‌وت خۆشده‌وێت.
9- هێما و سمبولی شێتانه به‌كار بهێنه بۆ ئه‌وه‌ی پێی بلێیت خۆشم ده‌وێیت، بۆنمونه xoxo یاخود heart emoticon
10- به شێوازی بیركاریانه بۆی شیبكه‌ره‌وه، بۆنمونه پێی بڵێ تۆ +من = دنیایه‌ك له خۆشه‌ویستی.
11- خواردن به كاربهێنه بۆی پێی بلێت خۆشم ده‌وێیت، بۆنمونه دلێك له نێو شیردا دروستبكه، یاخود به كرێم له‌سه‌ر شیرینی بۆی بنوسه.

12- لیستێكی بۆ دروستبكه‌و بیده‌ره ده‌ستی، له لیسته‌كه‌دا زیاتر له 10 خاڵی بۆ بنوسه كه بۆ ئه‌وت خۆشده‌وێت، بۆنمونه بۆی بنوسه 1- خۆشمه‌وێیت چونكه زۆر دڵسۆزیت، 2- خۆشمه‌ویت چونكه شازیت، 3- خۆشمه‌ویت چونكه ....
13- كه‌سایه‌تیه‌كانی ناو ئه‌و درامایه به‌كار بهێنه كه حه‌زی پێده‌كات، بۆنمونه گه‌ر حه‌زی به ته‌ماشاكردنی درامای حه‌ریم سوڵتان بوو، ئه‌وا پێی بڵی تۆ (هویامی) له ژیانی مندا، هتر...
14- له كاغه‌ز یاخود وه‌ره‌قه‌یه‌كدا بنوسه كه خۆشت ده‌وێت و به‌بێ ئاگاداری خۆی به شوێنێكی دیاری ماڵه‌كه‌تانه‌وه هه‌ڵی بواسه، با كه هاته‌وه بیبینێت.
15- بیبه‌ره‌وه ئه‌و شوینه‌ی كه یه‌كه‌مجار واده‌تان تێدا دانا و له‌وێدا خۆشه‌ویستی خۆتی بۆ ده‌رببڕه‌ره‌وه.
16- له مۆبایله زیره‌كه‌كه‌تدا ڤیدیۆیه‌كی شێتانه‌ی خۆت بگره‌و به شێوازی گاڵته‌ئامێز و تامه‌زرۆیانه پێی بڵی كه چه‌ندت ئه‌و خۆشده‌وێت و دواتر ڤیدیۆكه‌ی بۆ بنێره.
17- له‌سه‌ر ئاوێنه‌ی گه‌رماوه‌كه، یاخوت جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دڵێكی بۆ دروستبكه‌و بنوسه كه خۆشت ده‌وێت، با به شێوازێكی سوپرایز بیبینێت.
18- وێنه‌ی خۆت و ئه‌و دروستبكه‌ره‌وه‌و له وێنه‌كه‌تدا خۆشه‌ویستی خۆتی بۆ ده‌ربڕه‌و دواتر وێنه‌كه‌ی پیشان بده.
0 التعليقات:
إرسال تعليق