خانم:سووده‌كانى سابوونى ڕه‌قى بۆ قژ
خانم:سووده‌كانى سابوونى ڕه‌قى بۆ قژ
سووده‌كانى سابوونى ڕه‌قى بۆ قژ
به‌كارهێنانى شامپۆ و ماده كیمیاییه كانى تر بۆ شۆرین و ڕه‌نگكردنى قژ یه‌كێكن له‌و هۆكارانه‌ی كه قژ توشى زۆر كێشه‌ی ته‌ندروستى ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه پزیشكه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشانه به‌كارهێنانى سابوونى ڕه‌قى به باشترین چاره‌سه‌ر داده‌نێن كه گرنگترین سووده‌كانى بریتین له:
باشترین پاككه‌ره‌وه‌یه بۆ قژ چونكه هه‌م قژ به پاكى ڕاده‌گرێت هه‌میش نابێته هۆی زیانگه‌یاند به پێستى سه‌ر.
به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێستى سه‌ریان هه‌ستیارى هه‌یه چونكه هیچ جۆره ماده‌یه‌كى كیمیای تێدا نیه .
به‌كارهێنانى سابوونى ڕه‌قى بۆ سه‌ر شۆرین به شێوه‌یه‌كى ڕۆژانه ده‌بێته هۆی پارێزگاریكردن له وشكبوونه‌وه و زبركربونی قژ.
به‌هۆی ئه‌و ماده سوودبه‌خشانه‌ی كه تییدایه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنى قژ و گه‌شه‌كردنى به خێرای.
به‌كارهێنانى ئه‌م سابونە بۆ شۆرین و مه‌ساژ كردنى قژ به یه‌كێك له ڕێگا سروشتیه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى هه‌ڵوه‌رینى مووه‌كان داده‌نرێت.
0 التعليقات:
إرسال تعليق