728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    الجمعة، 3 يوليو 2015

    خانم:بۆچی لەبیرمان دەچێت بەدوای چییدا دەگەڕاین؟

    خانم:بۆچی لەبیرمان دەچێت بەدوای چییدا دەگەڕاین؟

    خانم:بۆچی لەبیرمان دەچێت بەدوای چییدا دەگەڕاین؟


    بۆچی لەبیرمان دەچێت بەدوای چییدا دەگەڕاین؟
    لەوانەیە هەمووتان ئەوەتان بۆ پێشهاتبێت کاتێک دەچنە نێو ژورێکەوەو بۆشتێک دەگەڕێن لەبیرتان دەچێت بۆچی هاتوون ، لەوانەیە لەوکاتەدا وابیر بکەنەوە یادەوەریتان تێکچووە. بەڵام نیگەران مەبن ئەوە پەیوەندی بەیادەوەرییەوە نییەو دەگەڕێتەوە بۆشێوازی کارکردنی دەماخ.
    زانایان پێشتر دەیانزانی کاتێک مرۆڤ لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکیتر دەچێت ، بە بەراورد لەگەڵ ئەو کەسانەی ئەم جێبەجێ بوونە ئەنجامنادەن ئەگەری ئەوەی ئەوکارانەی کەدەبێت بیکەن فەرامۆشی بکەن زیاترە. بەم دیاردەیە دەگوترێ "کارییگەری نوێ بوونەوەی شوێن". وادیارە ئەم کارییگەرییە دەبێت بەهۆی ئەوەی کاتێک مرۆڤ لەژورێکەوە بۆ ژورێکی تر دەچێت (تەنانەت ئەگەر ئەو ژورانە خەیالی بن)بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەو شتانەی کە لەمێشکیاندایە دەبێت کاتێکی زیاتر بەکاربهێنن.
    وادیارە،روێشتن لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکیتر بۆ مێشک نیشانەیەکە کە دەبێت خۆی تازە بکاتەوە (وەکو کاتێک کە کلیلی رفرێش بۆ پەیجێکی ئینتەرنێتی لێدەدەیت)وسەرنجبداتە فەزا نوێیەکە.
    بۆیە بەیادهێنانەوەی زانیاری پەیوەندیدار بە فەزای پێشوو بۆمێشک قورستر دەبێت. لەهەمانکاتدا ،ئەزموونی پێشوو لەنێو مێشکدا ئەرشیف دەکرێت، بۆیە وەبیرهێنانەوەی کارێکی قورس نییە.
    لێکۆڵینەوەی نوێی( گابریەل رادونسکی )لەزانکۆی (نۆترام )، وڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە ،ئایا ئەوشێوازەی کە کەسەکە ناوەندەکەی خۆی تاقیدەکاتەوە ، یادەوەرییەکانی دەگۆڕێت یان نا؟. بۆ نموونە ئایا کەسێک کە زیاتر لە ناوەندەکەی خۆییدا نوقم بووە ،قورستر شت بەبیر دێنێتەوە؟
    گروپی لێکۆڵینەوەی رادونسکی لەسێ تاقیکردنەوەدا هەوڵیاندا وڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە.لەبەشێک لەم لێکۆڵینەوەدا ،خوێندکارەکان لەناوەندگەلێکی خەیاڵی جیاوازدا نوقم ببوون وەک ئەوەی لەفەزای یاری (Half-Life)دا بوونی هەیە.
    لەبەشەکانیتری ئەم لێکۆڵینەوەدا ، کەسەکان لەژوری ئاساییدا بوون. دوایی ئەوەی داوا لەبەشداربووان کرا ئەو شتومەکانەی کە لەژورێکەوە بۆ ژوورێکیتر دەیگوازنەوە لەهەمانکاتدا بەیادەوەرییان بسپێرن ،ئەوجار داوایان لێکرا ئەو شتانەی کەئێستا هەڵیانگرتووە یان پێشتر لەشوێنێکدا دایانناوە وەبیری خۆیان بێننەوە.
    گروپی توێژەران بینییان نوقم بوون لەکاردا لەسەر کاردانەوەکان کارییگەرییان نییە و کەسەکان لەهەردو سناریوی لێکۆڵینەوەدا ، زانیارییەکانیان لەبیر دەکرد. ئەوان تەنانەت لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەوە کرد گەڕاندنەوەی کەسەکان بۆژورە ناسراوەکان ئایا یارمەتییان دەدات شتەکان بەبیری خۆیان بێننەوە؟ وڵامەکەی ئەوە بوو نەخێر یارمەتییان نادات.
    لێکۆڵینەوەیەکیتر لەم بوارەدا پیشانیدەدات ، خەلک بەتێپەڕ بوون لەدەروازەی شوێنەکان زانیارییەکان لەبیر دەکەن ، مەگەر ئەو زانیاریانەی کە سەیرکردنی ناوەندی نوێ ، وەبیر هێنانەوەیان ئاسانتر دەکات.
    هەروەها توێژەران ئاماژە بەوە دەدەن کە کارییگەری نوێ کردنەوەی بارودۆخ پەیوەندی بەوەوە هەیە کە مرۆڤەکان حەزیان لێیە زانیارییەکان بەشێوەی پارچە پارچە لەمێشکیاندا هەڵبگرن تاوەکو بەشێوەی بەردەوام.
    هەروەها ئەم ئەنجامانە پیشاندەدات کە گۆڕانی فەزا جیاوازەکان لەسەر یادەوەری مرۆڤ وەها کارییگەرییەک دادەنێت کە لەکارییگەری نوقم بوون یان دەرگیربوونی کەسەکە لەگەڵ فەزاکە بەشێوەی موجەرد زیاترە.
    بۆیە ئەگەر ئەمجارە چوونە شوێنێکەوەو لەبیرتان چوو بۆچی هاتوون، ئاگاداربن، مێشک تەنها خەرییکە لێکۆڵینەوە لەسەر زانیارییە نوێیەکان دەکات، بۆیە تۆزێک کاتی پێویستە تاوەکو زانیارییەکانی کە تۆ مەبەستتە بیخاتە بەردەستت. لێرەدا پێویست نکات خۆت یان یادەوەرییت سەرزەنشت بکەییت


    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: خانم:بۆچی لەبیرمان دەچێت بەدوای چییدا دەگەڕاین؟ Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top