728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    الخميس، 30 يوليو 2015

    ڤاناخانم:9 سودی جادویی مۆز، بۆ پێستی خانمان

    ڤاناخانم:9 سودی جادویی مۆز، بۆ پێستی خانمان


    ڤاناخانم:9 سودی جادویی مۆز، بۆ پێستی خانمان


    9 سودی جادویی مۆز، بۆ پێستی خانمان
    مۆز زۆر سوودی هەیە بۆ جوانكاریی، بە شێوەیەك ناویان ناوە "میوە ئاڵتونییەكە" بە هۆی ئەو هەموو سوودەوە كە هەیەتی بۆ تەندروستی لەش و پێست، هەروەها زۆر باشە بۆ نەهێشتنی زیبكە و وشكنەبوونەوەی پێست.
    1- مۆز ماددەی دژە بەكتریای تێدایە و دەتوانیت بیخەیتە سەر دەموچاوت بۆ چارەسەركردنی زیبكە، یان لەگەڵ شیر و شۆفاندا تێكەڵی بكەیت و بیدەیت لە دەموچاوت.
    2- مۆز زۆر بەسودە بۆ كێشەی وشكبوونەوەی چاوەكان، چونكە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، لەبەر ئەوە هەموو ڕۆژێك مۆزێك بخۆ.
    3- مۆز ڕەنگێكی پەمەی دەبەخشێت بە پێستت، دوو مۆز بدە لە پێستت و دوای 20 خولەك بیشۆ.
    4- مۆز دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و پۆتاسیۆم بۆیە پێست نەرم دەكات، و دەتوانیت لەگەڵ شەكری كوتراودا تێكەڵیانبكەیت و وەك كرێم بیدەیت لە دەستەكانت.
    5- بۆ پێستی چەور تێكەڵكردنی مۆز و شیر و شەربەتی لیمۆ زۆر بەسوودە بۆ پاككردنەوەی پێستی دەموچاو.
    6- یەكێك لە سوودەكانی مۆز ئەوەیە كە پێست بە گەنجی دەهێڵێتەوە، جا چی بە هۆی خواردنییەوەبێت یان ئەو گیراوانەی كە مۆزی تێدایە و دەدرێت لە دەموچاو.



    7- مۆز هەروەها بۆ پێستی وشك باشە، دەتوانیت گیراوەی مۆز و هەنگوین بۆ ماوەی 15 خولەك بدەیت لە دەموچاوت، دەتوانیت هەمان گیراوە بدەیت لە پێستی سەرت بۆ چارەسەری كێشەكانی قژی وشك.
    8- توێكڵی مۆز گرنگە بۆ چارەسەركردنی جێگای برین و زیبكە، چونكە پێستت هێمن دەكاتەوە و ڕۆشنییەكی سروشتی پێ دەبەخشێت.
    9- خواردنی مۆز نەك تەنها بۆ پێستت بەڵكو زۆر سودی هەیە بۆ تەندروستیت بە گشتی، سەرچاوەیەكی گرنگی وزەیە بە تایبەت بۆ ئەو كاتانەی زۆر هیلاكیت.
    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڤاناخانم:9 سودی جادویی مۆز، بۆ پێستی خانمان Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top