728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    الأربعاء، 29 يوليو 2015

    ڤاناخانم:شێوەی دەموچاوت مۆدێلی قژت دیاریدەكات

    ڤاناخانم:شێوەی دەموچاوت مۆدێلی قژت دیاریدەكات

    ڤاناخانم:شێوەی دەموچاوت مۆدێلی قژت دیاریدەكات


    شێوەی دەموچاوت مۆدێلی قژت دیاریدەكات
    لەوەدەچێت حەز لە مۆدێلی قژی یەكێك لە ئەستێرەكان بكەیت، بەڵام كاتێك كە خۆت قژت وا لێدەكەیت لێت نایەت، هەرچەندە زۆر جوانیشە لەسەر دەموچاوی هاوڕێكانت، لەم حاڵەتەدا دڵنیابە نهێنییەكە لە شێوەی دەموچاوتدایە، چونكە شێوەی دەموچاو گرنگترین پێوەرە بۆ دیاریكردنی مۆدێلی قژ بڕینەكەت.
    لێرەدا هەندێك مۆدێلتان بۆ دەخەینە ڕوو كە لەگەڵ شێوازە جیاوازەكانی دەموچاودا بگونجێت:

    ١- دەموچاوی خڕ
    هەوڵبدە جوانی دموچاوە خڕەكەت بە هۆی مۆدێلێكی تازەوە دەربخەیت، ئەگەر لەو كەسانەی كە دەموچاوێكی پڕ و خڕیان هەیە، دەبێت هەردوو لای قژت وەك یەك دابنێیت تا هاوسەنگی لە نێوان دەموچاوتدا بپارێزیت و لاوازتر دەربكەویت.
    ٢- دەموچاوی هێلكەی
    لە باشترین جۆرەكانی دەموچاوە، زۆرێك لە مۆدێلە جیاوازەكانی بۆ دەبێت، هەموو ئەوەی لەسەرتە تەنها تاقیكردنەوە شێوازە جیاوازەكانە لەسەر دەموچاوت و بڕیاربدەیت كامیان گونجاوترینە بۆ تۆ.
    ٣- دەموچاوێك لەسەر شێوەی دڵ



    ئەم جۆرە دەموچاوانە تایبەتمەندن بەوەی ڕومەتەكان فراوانترن لە دەموچاوت، لەبەر ئەوە باشترین شێواز بۆ ئەم دەموچاوە قژی درێژە، ئەگەر قژت كورتبوو بیخە بە لایەكدا تا هاوسەنگی بپارێزیت لە نێوان قژت و دەموچاوتدا، هەروەك چۆن دەتوانیت ماكیاژ بەكاربهێنیت بۆ ئەوەی چەناگە و ڕومەتەكانت هاوتاكەیت.
    ٤- دەموچاوی چوارگۆشەی
    دەموچاوی چوارگۆشەی خاوەنی چەناگەیەكی چوارگۆشەی دیارە، لەبەر ئەوە دەبێت مۆدێلێك هەڵبژێریت دەم و چەناگەت بچوكتر دەربخات، هەموو قژت بەرە یەك لاوە بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە نێوان گۆشە جیاوازەكانی دەموچاو و قژتا بپارێزیت.
    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڤاناخانم:شێوەی دەموچاوت مۆدێلی قژت دیاریدەكات Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top