728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    الأحد، 5 يوليو 2015

    خانم:بۆچی مێشوولەکان هەندێ کەس زیاتر دەگەزن؟

    خانم:بۆچی مێشوولەکان هەندێ کەس زیاتر دەگەزن؟


    خانم:بۆچی مێشوولەکان هەندێ کەس زیاتر دەگەزن؟





    بۆچی مێشوولەکان هەندێ کەس زیاتر دەگەزن؟
    ئەمە پرسیارێکە کە بەتایبەت لە شەوانی هاویندا لای زۆر کەس دروستدەبێت. بەتایبەت ئەو کەسانەی کە شەوانە چەندجار بە هۆی ئازاری گەستنی مێشوولە بەخەبەر دێن و دەبینن هاوڕێکانیان بە ئاسوودەیی نوستوون.
    بە پێی توێژینەوەکان هۆکارگەلێکی وەک گرووپی خوێن، میتابۆلیسم(کۆی سیستەمی بایۆكیمیایی ئەندامەکانی جەستە)، وەرزش، رەنگی جلوبەرگ و جۆری خواردن دەبنە هۆی ئەوەی کەسێک بۆ مێشوولە بەتام یان بێتام بێت؟
    گرووپی خوێن
    توێژینەوەکان دەریانخستووە کە هەندێ گرووپی خوێنی بۆ مێشوولەکان بە تامترن و لە تاقیکردنەوەیەکدا دەرکەوت کە مێشوولەکان دوو هێندەی گرووپی خوێنیA حەزیان لە تامی گرووپی خوێنییO یە.
    دوانەئۆکسیدی کاربۆن


    یەکێکی دیکە لەو رێگایانەی کە مێشوولەکان راوی خۆیانی پێ دەدۆزنەوە دوانەئۆکسیدی کاربۆنە کە لەگەڵ هەناسەی مرۆڤدا دەردەچێت. مێشوولەکان لە مەودای ٤ مەترییەوە هەست بە دوانەئۆکسیدی کاربۆن دەکەن و هەتا رادەی ئەو دوانەئۆکسیدی کاربۆنە زیاتر بێت زیاتر بەرەو ئەو مرۆڤە رادەکێشرێن. بۆیە کەسانی قەڵەو کە دوانەئۆکسیدی کاربۆنی زیاتر دەردەدەن، زیاتریش سەرنجی مێشوولە رادەکێشن.
    ئارەقە
    هەروەها مێشوولەکان حەزیان لە بۆنی ترشەڵۆکی یوریا و لاکتیک و ئامۆنیای ناو ئارەقەی مرۆڤە بۆیە ئەوانەی کە وەرزش دەکەن و ئەوانەی کە پلەی گەرمایی جەستەیان بەرزترە، بەهۆی ئارەقکردنەوەی زیاتر خۆراکێکی سەرنجراکێشترن بۆ مێشوولەکان.
    بەکتریاکان


    توێژەران بەو ئەنجامە گەیشتوون کە هەندێ لە بەکتریاکانی سەر پێستی مرۆڤ سەرنجی مێشوولەکان رادەکێشێت بۆیە مێشوولەکان زیاتر بە پێستی ژێرپێ و ئانیشک و ئەژنۆوە دەدەن کە باکتریای زیاتر لەو بەشانەدا کۆ دەبێتەوە.
    دووگیانی
    لەبەر ئەوەی ژنانی دووگیان هەم زیاتر لە کەسانی ئاسایی دوانەئۆکسیدی کاربۆن دەردەدەن و هەم پلەیی گەرمایی جەستەیان لە کاتی ئاسایی بەرزترە، زیاتر لە کەسانی دیکە سەرنجی مێشوولەکان رادەکێشن.
    رەنگی جلوبەرگ
    رەنگە بڕواکردنی ئەمە کەمێک ئەستەم بێت، بەڵام مێشوولەکان جگە لە هەستی بۆنکردن، هەستی بینییش بۆ دۆزینەوەی راوی خۆیان بەکار دێنن، بۆیە پۆشینی جلوبەرگی شینی تۆخ و رەش و سوور زیاتر یارمەتییان دەدات بۆ دۆزینەوەی ئامانجەکانیان.


    هۆکاری بۆماوەیی
    لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە کە سەدی ٨٥ی سەرنجڕاکێش بوونی مرۆڤ بۆ مێشوولەکان دەگەڕێتەوە بۆ هۆکارە بۆماوەییەکان، بەڵام هێشتا نەزانراوە ئەوە کام جینە لە جەستەی مرۆڤدا کە دەیکات بە خۆراکێکی بەتامتر بۆ مێشوولەکان؟

    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: خانم:بۆچی مێشوولەکان هەندێ کەس زیاتر دەگەزن؟ Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top