چاره‌سه‌رێك بۆ سنگی خانمان (تونگكردنه‌وه‌ی مه‌مك
چاره‌سه‌رێك بۆ سنگی خانمان (تونگكردنه‌وه‌ی مه‌مك
چاره‌سه‌رێك بۆ سنگی خانمان (تونگكردنه‌وه‌ی مه‌مك
ئاشكرایه خانمان به‌هۆی دووگیان بون و گۆڕانی هۆرمۆنه‌كانی له‌ش‌و زۆركاتیش به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نه‌وه، مه‌مكیان توشی پوكانه‌وه، یاخود شۆڕبونه‌وه ده‌بێت، كه هه‌ندێك كات خانمان پێیان وایه هۆكاره‌كه‌ی شیر پێدانی منداڵه.
به‌گوێره‌ی زانیاری پسپۆرانی بواری جوانكاری، به‌ڕێگه‌ی سروشتی كه له‌پێگه‌ی (یوتویوب)دا، بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌توانن چاره‌سه‌رێكی خێرا‌و ئاسان بۆ تونگكردنه‌وه‌ی مه‌مك تاقیبكه‌نه‌وه، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی زه‌نجه‌فیل.
شێوازی به‌كارهێنانی بریتییه له‌كوڵاندنی بڕێك زه‌نجه‌فیلی تازه، یاخود ته‌ڕ، بۆ ماوه‌ی (10) خوله‌ك، پاشان ساردكردنه‌وه‌ی، واته دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاگر دایئه‌گرن وازیلێبهێنن تاخۆی به‌شێنه‌یی سارد ده‌بێته‌وه، دواتر ئه‌وگیراوه‌یه بخه‌نه سه‌ر خاولیه‌ك‌و بیخه‌نه سه‌ر مه‌مكتان‌و به‌جۆرێك بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك خاولیه‌كه‌ی له‌سه‌ر بمێنێته‌وه، ئه‌م كرداره بۆماوه‌ی پێنج جار ده‌توانن دوباره‌ی بكه‌نه‌وه.
به‌ڵام پێویسته ئاگاداری ئه‌وه‌بن، له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م كرداره‌دا ئه‌گه‌ر دركتان به‌سوربونه‌وه‌ی پێست، یاخود هه‌رشیتێكی نائاساییكرد، ئه‌وا زوو لایببه‌ن‌و به‌ئاو بیشۆنه‌وه.

0 التعليقات:
إرسال تعليق