728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    الثلاثاء، 18 أغسطس 2015

    ماسکێک بۆ خێرا سپیکردنەوەى دەموچاو

    ماسکێک بۆ خێرا سپیکردنەوەى دەموچاو


    ماسکێک بۆ خێرا سپیکردنەوەى دەموچاو



    ماسکێک بۆ خێرا سپیکردنەوەى دەموچاو
    ئەگەر دەتەوێت لەماوەی چەند ڕۆژێکدا پێستی ڕووخسارت سپی بکەیتەوە، ئەوا ئەم ماسکەى لاى خوارەوە بەکاربهێنە.
    ماسکەکە بریتییە لە تێکەڵکردنى چەند کەرەستەیەکی سروشتیی کە زۆربەیان لەماڵەوە لەبەردەستتدان و بەشێوەیەکی ئاسان دەتوانیت دروستی بکەیت.
    پێکهاتەکان:
    * کەوچکێک شیری وشک.
    * کەوچکێک بۆدرەى منداڵ.
    * کەوچکێک گوڵاو.
    * کەوچکێک نیشاستە.
    * کەوچکێک کرێمی شێدارکردنى پێست یاخود ١٠ دڵۆپ ڕۆنی بادەم.
    * بۆ دەموچاوى چەورییش، باشتر وایە ئاوى نیو لیمۆ بەکاربهێنیت.
    شێوازى دروستکردن و بەکارهێنانى ماسکەکە:
    * سەرجەم پێکهاتە وشکەکان تێکەڵ بکە و دواتر گوڵاو و کرێم یاخود ڕۆنی بادەمەکە و ئاوى لیمۆکەى تێبکە و هەویرێکی لێدروست بکە.
    * دەموچاوت بشۆ و وشکی بکەرەوە، پاشان ماسکەکە بخەرە سەر دەموچاوت و با بۆ ماوەى ١٠ بۆ ٢٠ خولەک پێوەی بمێنێتەوە. دواتر دەموچاوت بە باشی هەڵبکڕێنە و بە ئاوى شلەتێن و سابوون بیشۆ.

    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ماسکێک بۆ خێرا سپیکردنەوەى دەموچاو Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top