چ کاتێک سووڕی مانگانە ئاساییە و بە پێچەوانەشەوە؟

کاتەکانى سووڕی مانگانە لە خانمێکەوە بۆ کەسێکی دیکە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، ئەوەش سەربارى لایەنی تەندروستیی و بارى دەروونیی کەسەکان، بەڵام ئایا کاتى گونجاوى سووڕی مانگانە چەندە؟
پسپۆڕانى بوارى ژنان و منداڵبوون دەڵێن: پێویستە کچان و ژنان ئاگادارى کاتەکانى سووڕی مانگانەیان بن و بزانن ئاخۆ کاتەکانى گونجاو و ڕێکن یاخود بەپێچەوانەوە. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کە دەبێت هەر ژنێک ڕۆژەکانى سووڕی مانگانە و ماوەى نێوان هەردوو جارێک کەوتنە ناو سووڕی مانگانەى خۆی ڕەچاو بکات.
بەوپێیەش، پێویستە هەر خانمێک کاتى دەستپێکردنى سووڕی مانگانەى خۆی تۆمار بکات، واتا یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنى سووڕی مانگانە و یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنى سووڕی دواتر، بۆ ئەوەى لەو ڕێگەیەوە بۆی دەربکەوێت کە ئاخۆ کاتەکانى ئەو حاڵەتە ڕێک و ئاسایین.
بەپێی وتەى پسپۆڕان، ماوەى نێوان دوو سووڕی مانگانە لە خانمێکەوە بۆ خانمێکی دیکە جیاوازە و هەموو ٢١ بۆ ٣٥ ڕۆژ جارێک سووڕی مانگانە ڕوودەدات، بەشێوەیەکی گشتییش ٢٨ ڕۆژ جارێک ئەو حاڵەتە خۆی دووبارە دەکاتەوە و هەر جارە و ماوەى دوو بۆ حەوت ڕۆژ دەخایەنێت.
ئەو پسپۆڕانە هۆشدارییش دەدەن بە خانمان لەوەى لەکاتى بەدیکردنى هەر گۆڕانکارییەک لە سووڕی مانگانەدا، وەک کەمبوونەوەى ڕۆژەکانى سووڕی مانگانە یان بەپێچەوانەوە دڕێژەکێشانى بۆ چەند ڕۆژێکی زیاتر لە دۆخی ئاسایی، هەروەها کەمبوونەوە یاخود زۆر لێچوونی خوێن لە لەشیان، ئەوا پێویستە سەردانى پزیشکی پسپۆڕ بکەن بەمەبەستی ڕاوێژکردن و وەرگرتنى چارەسەر.

0 التعليقات:
إرسال تعليق