728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    الاثنين، 3 أغسطس 2015

    ڤاناخانم: 4 گیراوەى سروشتى بۆ گەشەکردنى قژ

    ڤاناخانم: 4 گیراوەى سروشتى بۆ گەشەکردنى قژ


    ڤاناخانم: 4 گیراوەى سروشتى بۆ گەشەکردنى قژ


    4 گیراوەى سروشتى بۆ گەشەکردنى قژ
    خانمان زۆر گرنگى بە قژیان دەدەن و وەک سەرەکیترین بەشى جوانییەکەیان دایدەنێنن، بۆیە هەمیشە بە شوێن ڕێگایەکدا دەگەڕێن بۆ پڕبوون و درێژبوونەوەى قژ بە خێراترین و ئاسانترین شێوە.
    ئێمەش 4 گیراوەى سروشتیتان پێشکەش دەکەین کە زۆر بەسوودن بۆ گەشەکردنى تەندروستى قژ و پڕى و جوانییەکەى.
    گیراوەى پرۆتین:
    بە پێى پڕى و درێژى قژت دوو هێلکە یان زیاتر لەگەڵ زەیتى حوشتر خۆر "سەبار"دا تێکەڵ بکە و بۆ ماوەى ٢٠ خولەک بیدە لە قژت، دواتر قژت بە شامپۆ بشۆ.
    تۆوى کەتان:
    بۆ ماوەى ٨ کاتژمێر تۆوى کەتان بخەرە ناو ئاوەوە، دواتر ئاوى کەتانەکە بدە لە قژت، بۆ ماوەى ٣٠ خولەک وازیلێبهێنە، پاشان بە ئاوى گەرم سەرت بشۆ.
    گیراوەى میوە:
    گیراوەیەک لە ئەڤۆکادۆ و مۆز و توێکڵى پرتەقاڵى هاڕراو دروست بکە و بۆ ماوەى ٢٠ خولەک بیدە لە قژت، دواتر قژت بە ئاوى گەرم بشۆ.
    گیراوەى هێلکە:
    یەک هێلکە لەگەڵ کەوچکێک دارچینى، کەوچکێک زەیتى گوڵە بەیبون، دوو کەوچک زەیتى زەیتون یان بادەم تێکەڵ بکە، بۆ ماوەى ٣٠ خولەک بیدە لە قژت، دواتر قژت بە ئاوى گەرم بشۆ.
    هەریەک لەم گیراوانە هەفتەى جارێک یان دووان بە پێى گەشە و پڕیى و پێویستى قژت بەکاربهێنە.

    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڤاناخانم: 4 گیراوەى سروشتى بۆ گەشەکردنى قژ Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top