هۆكارەكانی چرچ بونی پێستی ڕوخسار و چارەسەر
هۆكارەكانی چرچ بونی پێستی ڕوخسار و چارەسەر
هۆكارەكانی چرچ بونی پێستی ڕوخسار و چارەسەر
چرچ بونی پێستی ڕوخسار خەمباری بۆ خانمان دروست دەكات ،هەندێكجار لەتەمەنی لاوێتیەوە چرچی لەسەر پێستی ڕوخسار دەردەكەوێت ،دەوروبەری لێو و چاوەكان دو هەستیارترین شوێنی ڕوخسارن كەچرچ بون لەسەریان دەردەكەوێت .
گریان و پێكەنینی زۆر و كەمدەردانی كۆلاجین لەلایەن پێستی ڕوخسارەوە كە بەرپرسە لەنوێكردنەوەی خانەكانی پێست و نەخواردنی خۆراكی تەندروست و نەخواردنەوەی بڕی پێویست ئاو هۆكار دەبن بۆ دەركەوتنی چرچی پێستی ڕوخسار .
بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە دەتوانیت ئەم ماسكە بەكاربهێنیت:
پێویستیەكان بۆ دروستكردنی ئەم ماسكە:
1- سپێنەی یەك هێلكە
2- گوشراوی لەتێك لیمۆ
3- كەمێك خوێ
هەموو ئەم پێكهاتانە باش تێكەڵاو بكە و بیدە لەوشوێنەی پێستی ڕوخسارت كە چرچی لەسەر دەركەوتوە و ماوەی 20 خولەك ئەم گیراوەیە بە پێستتەوە بهێڵەرەوە و دواتر ڕوخسارت بە ئاو بشۆ ،دەتوانن هەفتەی یەكجار ئەم گیراوەیە بۆ چارەسەری چرچی پێست بەكاربهێنن.

0 التعليقات:
إرسال تعليق