ڤاناخانم:چۆن سوڕی مانگانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر روخسار داده‌نێت؟
ڤاناخانم:چۆن سوڕی مانگانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر روخسار داده‌نێت؟
چۆن سوڕی مانگانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر روخسار داده‌نێت؟
1ـ قۆناغی به‌ر له سوڕی مانگانه:
له‌كاتی هێلكه دانان و هێلكه‌ی هۆرمونی ئیسترۆجین به شێوه‌ی به‌رز له خوێندا، كه كار ده‌كات له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كولاجین كه به‌رپرسه له جوانی و گه‌شانه‌وه‌ی پێست.
هه‌روه‌ها كار ده‌كات له‌سه‌ر نه‌هێشتنی هۆرمونی چه‌وری و پێستی روخسار به‌ره‌و وشكی ته‌ندروست ده‌بات و كونه‌كانی ده‌پارێزێت. له‌سه‌ره‌تای هێكه‌دانان یان سوڕی مانگانه روخسار له لوتكه‌ی جوانی و گه‌شانه‌وه‌دایه نزیكه‌ی به‌ر له 15 رۆژ.
نابێت له‌م كاته‌دا خانمان كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری به‌كار بێنن، چونكه روخسار خۆی خاوه‌نی جوانی و سه‌رنجڕاكێشانه.
2ـ كاتی سوڕی مانگانه:
روخسار هاوسه‌نگی له‌ده‌ست ده‌دات به‌ر له كاتی سوڕی مانگانه كاتێك هۆرمونی پرۆژسترۆن به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی كۆ بوونه‌وه‌ی چه‌وری زیاده و باكتریا و هه‌و كردنی پێستی روخسار و زیپكه و سووڕ هه‌ڵگه‌ڕانی روخسار.
ئامۆژگاریه‌كان:
1ـ كاتێك ئه‌م نیشانانه له‌سه‌ر روخسارتان ده‌بینن كرێمی شێ‌دار كه‌ره‌وه به‌كار بێنن كه پێست هێور ده‌كاته‌وه یان دژه هه‌وكردنی وه‌ك چای سه‌وز و چای به‌یبونه یان ره‌زیانه.
2ـ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ره‌نگ زه‌ردی روخسار، كرێمی شێ‌دار كه‌ره‌وه كه ده‌بنه هۆی بریقه‌ی روخسار به‌كار بێنن.
3ـ كرێمی پاك كه‌ره‌وه‌ی روخسار به‌كار بێنن كه چاره‌سه‌ری چه‌وری و هه‌وكردن ده‌كه‌ن وه‌ك non-comedogenic و Cetaphil Daily Facial Cleanser.
4ـ ماسكی نوێكردنه‌وه‌ی پێستی روخسار به‌كار بێنن بۆ نه‌هێستنی كونه ره‌شه‌كانی روخسار.
5ـ له‌كاتی بوونی چه‌وری زیاده له‌سه‌ر روخسار به‌ر له سوڕی مانگانه، بۆ رێگه گرتن له ده‌ركه‌وتنی زیپكه كرێمی جلیكولیك یان سالیسیلیك به‌كار بێنن.

0 التعليقات:
إرسال تعليق