728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    الجمعة، 7 أغسطس 2015

    ڤاناخانم: ئەو پێکهاتانەى ماکیاژ کە دەبنە هۆی زیپکە

    ڤاناخانم: ئەو پێکهاتانەى ماکیاژ کە دەبنە هۆی زیپکە


    ڤاناخانم: ئەو پێکهاتانەى ماکیاژ کە دەبنە هۆی زیپکە


    ئەو پێکهاتانەى ماکیاژ کە دەبنە هۆی زیپکە
    پسپۆڕان: زۆرێک لە کەرەستەکانى ماکیاژکردن چەند پێکهاتەیەک لەخۆدەگرن کە دەبنە هۆی سەرهەڵدانى زیپکە.
    پسپۆڕانی بوارى نەخۆشییەکانى پێست بۆیان دەرکەوتووە چوار ماددە لە پێکهاتەى زۆرێک لە کەرەستەکانى جوانکارییدا هەن کە دەبنە هۆی دروستبوونی زیپکە، ئەوانیش بریتین لە لانۆلین، کەرەی کاکاو، ڕۆنی ڕوەکی و ڕۆنی کانزایی.
    لانۆلین:
    ئەم ماددەیە لە ڕژێنە ڕۆنییەکانى مەڕ دروستدەکرێت، بۆیە لەکاتى بەکارهێنانى ئەو کەرەستانەى ماکیاژ کە ئەم پێکهاتەیە لەخۆدەگرن، کونیلەکانى پێست دادەخرێن و زیپکە لە دەموچاودا بڵاودەبێتەوە.
    کەرەی کاکاو:
    سەربارى ئەوەى کەرەی کاکاو سوودێکی زۆری بۆ شێدارکردنی پێست هەیە، کەچی لە هەمانکاتدا یەکێکە لە سەرەکیترین هۆکارەکانى داخرانى کونیلەکانى پێست و دروستبوونی زیپکە.
    ڕۆنی ڕوەکیی:
    بەشێک لەو ڕۆنانەى لە کەرەستەکانى ماکیاژدا بەکاردەهێندرێن، بریتین لە تێکەڵەیەک لە ڕۆنی سروشتی و ڕۆنی گەنمەشامى و سۆیا، هەندێک جار دەرمانى مێرووکوژیشیان تێکەڵ دەکرێت، بۆیە زیانێکی زۆر بە پێست دەگەیەنن و زیپکەکانى گەورە و زۆرتر دەکەن.
    ڕۆنی کانزایی:
    ڕۆنی کانزاییش هاوشێوەی ئەو سێ پێکهاتەیەی دیکە دەبێتە هۆی داخرانى کونیلەکانى پێستی ڕوخسار و کردارى دەردانى چەورییەکانی پێست تێکدەدات، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەى کە زیپکەکانى دەموچاو بەهیچ شێوەیەک چارەسەر نەکرێن و زیاتر تەشەنەبکەن.

    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڤاناخانم: ئەو پێکهاتانەى ماکیاژ کە دەبنە هۆی زیپکە Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top