ئافرەتانى باڵاکورت سەرنجڕاکێشترن
ئافرەتانى باڵاکورت سەرنجڕاکێشترن
ئافرەتانى باڵاکورت سەرنجڕاکێشترن
توێژینەوەیەکى تازە دەریخستووە کە پیاوان تەنها یەک چرکەیان بەسە بۆ ئەوەى بڕیار لەسەر ئاستى سەرنجڕاکێشانى خانمان بدەن، ئەوەشیان ئاشکراکردووە کە ئافرەتە باڵاکورتەکان لە چاوى پیاواندا کچانەترن.
توێژینەوەیەکى بەریتانى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئافرەتانى باڵا کورت سەرنجڕاکێشتر و کچانەترن لە باڵا بەرزەکان لە چاوى پیاواندا، ڕوونیشیان کردووەتەوە ئەوانەى باڵایان لە نێوان ١٥١ بۆ ١٥٥ سانتیمەتردایە زۆرتر هاوسەرگیرى دەکەن و منداڵیان دەبێت، هۆکارى ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونیەتى لەشى ئافرەتى باڵاکورت کە وا لە پیاوان دەکات زیاتر هەست بە کۆنترۆڵ بکەن.
توێژینەوەکە ئاماژەشى بەوە داوە کە ئافرەتانى باڵاکورت هەرگیز تەمەنیان پێوە دەرناکەوێت و هەمیشە گەنج و چالاک دیارن.
توێژینەوەیەکى تریش کە توێژەرى هۆڵەندى مارک فوگت ئەنجامیداوە سەلماندوویەتى کە سروشتى پیاو بە شێوەیەکە لە تەنها یەک چرکەدا بڕیار دەدات ئەو خانمەى بەردەمى سەرنجڕاکێشە یان نا، بێ بیرکردنەوە لە وردەکارییەکانى لەشى و کەسایەتى و تەنانەت شێوازى بیرکردنەوەشى.
توێژینەوەکە ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە ئافرەتان بە گشتى دوادەکەون لە دەستنیشانکردنى ئەو شوێنانەى پپیاودا کە سەرنجیان ڕادەکێشێت بە هۆى ڕۆمانسیبوون و هەستیاریانەوە

0 التعليقات:
إرسال تعليق