ڤانا خانم: 5 ڕێگای ئاسان بۆ گه‌وره‌كردنی لێوه‌كانت
ڤانا خانم: 5 ڕێگای ئاسان بۆ گه‌وره‌كردنی لێوه‌كانت
5 ڕێگای ئاسان بۆ گه‌وره‌كردنی لێوه‌كانت
زۆربه‌ی خانمان هه‌وڵی ده‌ستخستنی لێوێكی گه‌وره‌و جوان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش به‌شێكیان پشتده‌به‌ستن به نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری، له كاتێكێدا كۆمه‌ڵێك رێگای سورشتی هه‌یه كه ده‌توانیت به‌كاری بهێنیت.
1- شه‌كراو: كه‌مێك شه‌كر له‌گه‌ل ئاو تێكه‌ڵبكه‌و بیده له لێوه‌كانت، پاشان پاكی بكه‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی گه‌وره‌كردن و هه‌ڵئاوساندنی لێوه‌كه.
2- مكیاج: ده‌توانیت له رێگای مكیاجیشه‌وه لێوت گه‌وره ده‌ربخه‌یت، ئه‌ویش به‌وه‌ی دیاریكردنی سنوری لێوت كه‌مێك له‌سه‌ر و سنوری سروشتی خۆیه‌وه و پاشان به‌كارهێنانی سوراو.
3- وه‌رزش: كۆمه‌لێك وه‌رزش هه‌یه كه رۆڵی هه‌یه له گه‌وره‌كردنی لێوه‌كانتدا به شێوازێكی سروشتی، رۆژانه بۆ ماوه‌ی 5 تا 10 چركه هه‌وا بكه‌ره گوپه‌كانته‌وه‌و بۆ 10 جاریش كاره‌كه دوباره بكه‌ره‌وه.
4- دارچینی و زه‌یتی زه‌یتون: كه‌مێك دارچینی و زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵبكه‌و بیده له لێوه‌كانت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه خوێنی زیاتر ڕابكێشێت و گه‌وره‌تر ده‌ربكه‌وێت.
5- ته‌ڕكردنی لێو: گرنگه كه به‌رده‌وام جه‌سته‌ت رێژه‌ی پێویستی ئاوی تێدابێت، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته رۆژانه هه‌وڵبده‌یت 2 لیتر ئاو بخۆیته‌وه.

0 التعليقات:
إرسال تعليق