728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    الخميس، 6 أغسطس 2015

    ڤاناخانم: سوودەكانی سركەی سێو

    ڤاناخانم: سوودەكانی سركەی سێو


    ڤاناخانم: سوودەكانی سركەی سێو



    سوودەكانی سركەی سێو
    توێژینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە سركە كۆمەڵێك سوودی زۆر گەورەی هەیە، چەوری كەمدەكاتەوە ئەگەر كەوچكێك بكەیتە زەڵاتەكەتەوە و لەگەڵ ژەمەكاندا بیخۆیت، لەبەر ئەوەی سركە لە ترشە ئەسیتیكییەكانە و پەیوەندی هەیە بە پرۆتین و كاربۆهیدرات و چەورییەوە، كەوچكێكی بچوك سركەی سێو لەگەڵ زەڵاتە یان ئاودا ڕێژەی چەوری لە خوێندا ڕێكدەخاتەوە.
    ئەگەر دەتەوێت كێشت كەم بكەیت دوو كەوچك سركەی سێو لەگەل پەرداخێك ئاودا تێكەڵبكە و لەگەڵ ژەمەكاندا بیخۆ، دەرئەنجامەكان سەرسورهێنەرن و بە شێوەیەكی یەكجار زۆر چەوری جسم كەمدەكاتەوە.
    هەروەها باشە بۆ چاككردنەوەی سووتانی بەر خۆر و كڕێشی قژ.
    سركەی سێو كار دەكات لەسەر هاوتاكردنەوەی ڕێژەی ترشی پێستی سەر، بڕێكی كەم لە سركەی سێو و ئاو بدە لە پێستی قژت، بۆ ماوەی كاتژمێرێك یان زیاتر بە خاولیێكی تەڕ دایپۆشە پێش ئەوەی بیشۆیت، یان دەتوانیت تەنها سركەكەی لێبدەیت بێ ئاو.
    بۆ چارەسەركردنی ئازاری جومگەكان كەوچكێكی بچوك لە سركەی سێو تێكەڵی پەرداخێك ئاو دەكرێت و دەبێت دوای هەموو ژەمە خۆراكێك بۆ ماوەی مانگێك بیخۆیتەوە.

    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڤاناخانم: سوودەكانی سركەی سێو Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top