728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    الاثنين، 24 أغسطس 2015

    چۆنیتی دروست كردنی سه‌مونی ایطالی

    چۆنیتی دروست كردنی سه‌مونی ایطالی


    چۆنیتی دروست كردنی سه‌مونی ایطالی


    سەمونی ئیتاڵی













    پیویستیەکان...
    ٣ کوپ ئارد – لەگەڵ ٢ کەوچک
    ٢کەوچک شەکر
    یەک کەوچک پیکینک پاودەر
    یەک کوپ شیر
    نیو کوپ کونجی سپی
    زەیت بۆ سورکردنەوە
    .................................چۆنیەتی دروستکردنی
    ئاردو شەکرەکەو پیکینک پاودەرەکە تێکەڵ دەکەین لەناو هەویر شێلەکەدا
    پاشان لەگەڵ جوڵاندا شیرەکەی تێدەکەین بۆ ماوەی ٥ دەقە
    دەست لەهەویرەکە دەدەین ئەگەر شل بوو یەک کەوچک تر ئاردی تێدەکەین
    پاشان دەیکەینە ناو کاسەیەکەوەوبانی دەگرین و دەیخەینە شوێنێکی تۆزێ گەرم بۆ ماوەی سەعاتێک.
    هەویرەکە کەمێک دەشێلین و درێژی دەکەینەوەو پارچە پارچەی دەکەین و دەیکەین بە گوندک
    دەیکەینە سەر سینیەک و دەیخەینە شوێنێکی تۆزێک گەرم بۆ ماوەی ١٥ دەقە
    کەدەرمان هێنا دانە دانە لەکونجیەکەی وەردەدەین و دەیخەینە کەمێک ئاردەوە
    پاشان کەمێک پانی دەکەینەوە
    کەتەواو بووین لەناو ڕۆنێکی زۆردا سوری دەکەینەوە
    لەکاتی سورکردنەوەکەدا دەبێ زوو زوو ئەم دیو ئەودیوی کەین
    دەتوانی هەندێکیان بە فڵجەیەک هەردوو دیوی بە ئاو تەڕ بکەیت بەڵام زۆر نا
    پێش ئەوەی بیخەیتە ناو ڕۆنەکەوە
    پێویستیە پلەی گەرمی ڕۆنەکە وەک لە وێنەکەدا دیارە وابێت
    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: چۆنیتی دروست كردنی سه‌مونی ایطالی Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top