ڤاناخانم: گیراوەیەکى سروشتى بۆ نەهێشتنى ئاوسانى چاو
ڤاناخانم: گیراوەیەکى سروشتى بۆ نەهێشتنى ئاوسانى چاو
گیراوەیەکى سروشتى بۆ نەهێشتنى ئاوسانى چاو
چاو بە هۆى هیلاکى و کارکردن و کەم خەوییەوە دەئاوسێت، بۆیە زۆر کەس بە شوێن ڕێگا چارەیەکدا دەگەڕێن بۆ نەهێشتنى ئاوسانى چاویان.
ئێستا بە شێوەیەکى سروشتى و زۆر ئاسان دەتوانیت ڕزگارتببێت لە ئاوسانى چاوەکانت.
پێکهاتەکان:
دوو کەوچک بەیبونى وشککراو.
کەوچکێک چاى ڕەش.
کەوچکێک چاى سەوز.
چۆنیەتى ئامادەکردن:
لە مەنجەڵێکى بچوکدا و بە بەکارهێنانى یەک پەرداخ ئاو پێکهاتەکان پێکەوە بکوڵێنە.
دواى ئەوەى کوڵا وازى لێبهێنە با ساردبێتەوە و دواتر بۆ ماوەى کاتژمێرێک لە سەلاجەدا دایبنێ.
پارچەیەک لۆکەى بچوک بە گیراوەکە تەڕبکە و بە نەرمى چاوتى پێبشێلە، دواتر لۆکەکە لەسەر چاوت دابنێ تا گەرماى چاوت هەڵبمژێت.
هەموو ڕۆژێک ١٥ خولەک لە بەیانیاندا و پێش خەوتن بەکاریبهێنە، دەرئەنجامەکان سەرسامت دەکەن.
ڕێگایەکى تریش بۆ نەهێشتنى ئاوسانى چاو بریتییە لە شۆردنى چاو بە ئاو و سەهۆڵ دواتر وشکیبکەرەوە و پارچەیەک پەتاتەى لەسەر دابنێ و پشوو بدە.

0 التعليقات:
إرسال تعليق