728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    الخميس، 6 أغسطس 2015

    بۆ چى كچان هەست بە ئازارى عادە دەكەن بە ئاستێكى زیاتر لە ژنان

    بۆ چى كچان هەست بە ئازارى عادە دەكەن بە ئاستێكى زیاتر لە ژنان

    بۆ چى كچان هەست بە ئازارى عادە دەكەن بە ئاستێكى 

    زیاتر لە ژنان



    بۆ چى كچان هەست بە ئازارى عادە دەكەن بە ئاستێكى زیاتر لە ژنان
    دوو هۆكارى سەرەكىى هەیە بۆ ئازارى سوورى مانگانە لە كچان پێشى هاوسەرگیرى:
    1- كێشەى دەرنەچوونى خوێنى سوورى مانگانە بە هۆى بچووكى لە قەبارەى منداڵدان یان تەسكبوون لە ملى منداڵدان یان لاوازى لە ماسولكەكانى سك كە دەبنە هۆكارێك بۆ هەست كردنى كچ بە ئازارێكى توند لە بەشى خوارەوەى سك لە یەكەم ڕۆژى سوورى مانگانە لەگەڵ هێڵنج یان ڕشانەوە. ئەم جۆرە ئازارە باش دەبێت لە دواى هاوسەرگیرى و زۆر جار ئەم ئازارە نامێنێت لە دواى منداڵبوون بەهۆى فراوانبوونى لوولەى دەرچوونى خوێنى سوورى مانگانە و زیادبوونى قەبارەى منداڵدان و زێ بە دووبارە بوونى منداڵبوون و سكپڕى.
    2- ئازارى سوورى مانگانە بەهۆى كێشەى دەروونى:
    زۆر جار كچان هەست بە ئازارى توند دەكەن لە ماوەى سوورى مانگانە بەهۆى كێشەى دەروونى و خێزانى، هەروەها ترسى كچان لە ئازارى سوورى مانگانە دەبێتە هاندەرێك بۆ تووشبوونیان بە دڵەڕاوكێ و كرژبوون و ترس لەم حاڵەتە ئاسایىیە كە هەست بە ئازارێكى زیاتر دەكەن. هەروەها هەست كردن بە ئازارى توند بەهۆى نەخۆشىیەكى ئەندامى لە ژنانى تەمەن 30 ساڵان یان لە دواى هاوسەرگیرى بەهۆى هەوكردنى منداڵدان و زێ و هەوكردنى دیوارى ناو منداڵدان یان هەوكردنى هێلكەدان و هەڵاوسانى ڕیشاڵەیی یان هەڵگەرانەوەى منداڵدان كە ئازارى سوورى مانگانە لەم حاڵەتانەدا پێشى كاتى دەستپێكردنى دەردەكەوێت بە یەك یان دوو ڕۆژ و ئازارەكە كەم دەبێت لەگەڵ دەرچوونى خوێنەكە.
    چى باشە بۆ كەمكردنى ئازارى سوورى مانگانە:
    باشتر وایە بیرى لێ نەكەیت و خۆت سەرقاڵ بكەیت بە خوێندن و خۆ شوشتن. هەروەها بە وەرگرتنى دەرمانى تایبەت بە كەمكردنى ئازارى سوورى مانگانە لە دواى پشكنین لە لایەنى پزیشكى ئافرەتان
    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: بۆ چى كچان هەست بە ئازارى عادە دەكەن بە ئاستێكى زیاتر لە ژنان Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top