ڤاناخانم:خۆدوورگرتن له دووگیانبوونى له‌ناكاو
ڤاناخانم:خۆدوورگرتن له دووگیانبوونى له‌ناكاو
خۆدوورگرتن له دووگیانبوونى له‌ناكاو
دووگیانبوونى له‌ناكاو كێشه‌یه‌كه ڕوبه‌ڕووی به‌شێك له خانمان ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش كاتێك ڕووده‌دات كه له پێش یان له كاتى پرۆسه‌ی سێكسكرندا هیچ جۆره هۆكار و ئامرازێكی به‌رگرتن له دوو گیانبوون به‌كارنه‌هێنرێت، و خانمه‌كه‌ش یاخود هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه ئاماده‌ییان نه‌بێت بۆ دروستكردنى منداڵ.
بۆ ڕێگرییكردن له‌و حاڵه‌ته‌ش، پسپۆڕانى بوارى ژنان و منداڵبوون ڕێگایه‌كی ئاسان بۆ خانمان ده‌خه‌نه‌ڕوو و ڕایده‌گه‌یه‌نن كه كاریگه‌ریی و سه‌ركه‌وتوویی ئه‌و ڕێگایه، هه‌مان ڕاده‌ى كاریگه‌ریی و سه‌ركه‌وتنى ئه‌و شێواز و ئامرازانه‌ى هه‌یه كه به‌ر له سێكسكردن ده‌گیرێنه‌به‌ر. دڵنیایی زیاتریش له‌وباره‌یه‌وه ده‌دنه خانمان و ده‌ڵێن: له‌كاتى په‌یڕه‌وكردنى ئه‌و ڕێگه‌چاره‌یه‌دا، خانمان ده‌توانن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 98 دڵنیابن له‌وه‌ى كه ڕێگرییان له دووگیانبوون و منداڵخستنه‌وه كردووه.
پسپۆڕان ڕوونیشیده‌كه‌نه‌وه كه ڕێگاكه بریتییه له به‌كارهێنانى چوار دانه حه‌بی ڕێگرییكردن له دووگیانبوون. به‌جۆرێك كه دوو دانه حه‌ب پێكه‌وه به یه‌ك جار بخورێن و دواى تێپه‌ڕبوونی 12 كاتیژمێریش دوو دانه حه‌به‌كه‌ى دیكه بخورێن، به‌ڵام پێویسته له‌ماوه‌ى 72 كاتژمێر له‌دواى سێكسكردنه‌كه ئه‌و كاره بكرێت. هاوكات پسپۆڕانى بوارى ژنان و منداڵبوون باس له‌وه‌شده‌كه‌ن كه له‌كاتى وه‌رگرتنى ئه‌و چوار حه‌به‌دا، ڕه‌نگه خانمان تووچارى دڵتێكهه‌ڵچوون و ڕشانه‌وه ببنه‌وه و بۆ ڕێگیرییكردن له‌وه‌ش، وا به‌باش ده‌زانرێت خانمان ئه‌و ده‌رمانانه به‌كاربهێنن كه ڕێگریی له ڕشانه‌وه ده‌كه‌ن.

0 التعليقات:
إرسال تعليق