728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    الأربعاء، 5 أغسطس 2015

    ڤاناخانم: بەمشێوەیە خۆت لە دڵ تێکچوونی قۆناغی دووگیانیی بپارێزە

    ڤاناخانم: بەمشێوەیە خۆت لە دڵ تێکچوونی قۆناغی دووگیانیی بپارێزە


    ڤاناخانم: بەمشێوەیە خۆت لە دڵ تێکچوونی قۆناغی دووگیانیی بپارێزە



    بەمشێوەیە خۆت لە دڵ تێکچوونی قۆناغی دووگیانیی بپارێزە
    دڵ تێکەڵبوون یاخود دڵ تێکچوون و هێڵنجدان، گرفتێکە ژنان لە مانگەکانى سەرەتاى قۆناغی دووگیانبوونیاندا بەدەستییەوە دەناڵێنن، باشتریش وایە لەبری بەکارهێنانى دەرمانیی پزیشکیی، بەڕێگەى سروشتیی خۆت لەو کێشە بێزارکەرە رزگاربکەیت. بۆ ئەو مەبەستەش پسپۆڕان چەند ئامۆژگارییەکیان خستووەتەڕوو کە بریتین لە:
    دواى لە خەو هەستان خۆراکی گونجاو هەڵبژێرە:
    دڵ تێکەڵبوون لە کاتى بەیانیان و دواى لە خەو هەستان دەگاتە ترۆپک، پپسپۆڕانى ئەڵمانییش بۆ چارەسەرکردنى ئەو گرفتە، پێشنیار دەکەن ژنانى دووگیان راستەوخۆ دواى لەخەو هەستان و بەر لە جێهێشتنی نوێن، نان و پسکیت و میوە بخۆن.
    خواردنەوەى گیایی:
    لەکاتى هێڵنجداندا ئاوى نەعناى کوڵاو یان گوڵە بەیبوونی کوڵاو یاخود کەمێک ئاوى زەنجەفیل بخۆرەوە.
    خواردنى چەور مەخۆ:
    هەوڵبدە لەمانگەکانى سەرەتاى دووگیانیتدا خۆت لە خواردنى خۆراکى چەور دووربگریت.
    شەربەتی لیمۆ و مێوژ:
    جگە لە هێڵنجدان، ژنانى دووگیان بەهۆی رشانەوەوە بڕێکی زۆر شلەمەنیی لەدەستدەدەن، بۆیە باشتروایە ئاوى لیمۆ یان شەربەتی مێوژ بخۆیتەوە.
    دوورکەوتنەوە لە بۆن:
    هەندێک جار هۆکارى دڵتێکچوون دەگەڕێتەوە بۆ بۆنکردنى دووکەڵی جگەرە یان بۆن، بۆیە باشتروایە لەماوەى دووگیانیدا خۆت لەو بۆنانە دوور بگریت کە بارى تەندروستییت تێکدەدەن.


    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڤاناخانم: بەمشێوەیە خۆت لە دڵ تێکچوونی قۆناغی دووگیانیی بپارێزە Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top