728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    الجمعة، 14 أغسطس 2015

    ڤاناخانم:چۆنێتی دروستكردنی سەمونی هەمبۆرگەر

    ڤاناخانم:چۆنێتی دروستكردنی سەمونی هەمبۆرگەر


    ڤاناخانم:چۆنێتی دروستكردنی سەمونی هەمبۆرگەر


    سەمونی هەمبۆرگەر
    پێویستیەکان............
    نیو کیلۆ ئارد
    ٢ هێلکە
    ٢٥٠ میلیلتر شیر شلەتێن
    خومرە یەک کەوچک
    شەکر یەک کەوچک چا
    خوێ یەک کەوچک چا
    هێلکەیەک بۆ چەورکردن
    کونجی
    ............... چۆنیەتی دروستکردنی
    سەرەتا هەموو بابەتە ووشکەکان تێکەڵ دەکەین لەگەڵ ئاردەکەیا
    شیرکەی تێدەکەین و تێکی دەدەین
    پاشان هێلکەکانیشی تێدکەیەن و دەست دەکەین بە شێلانی
    کە جوان شێلامان تؤزێ هەویرەکەی شل دەبێت کێشە نیە
    بۆلێک کەمێک ئاردی پیوەدەکەین و هەویرەکەی تێدەکەین ، بانی دەگرین و بۆ ماوەی نیو سەعات تا چل دەقە لە شوێنێک دایدەنیین کە سارد نەبێت
    پاشان هەویرەکە بەش بەش دەکەین وەکو یەک بە کیشی ١٠٠غم باشتر وایە تەرازویەکی بچوک بەکار بێنیین
    هەویرەکان بەدەست خڕ دەکەین ، ئەگەر قالبی کێکمان هەبوو باشترە بەکاری بێنیین تا شێوەکەی جوان دەرچێت ، ئەگەر نەش بوو کیشە نیە لەسەر سینیەک دایدەنێین
    هێلکەیەک دەشلقێنیین و بان هەویرەکانی پێچەور دەکەین و کونجی پیوەدەکەین ئەگەر بمانەوێت
    دایدەنێین بۆ ماوەی ٤٥ دەقە تا جوان هەڵ دێت
    دەیخەینە فڕنەوە بۆ ماوەی ١٢ دەقە بە پلەی گەرمی ١٨٠ بۆ ٢٠٠ 









    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڤاناخانم:چۆنێتی دروستكردنی سەمونی هەمبۆرگەر Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top