728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    الثلاثاء، 1 سبتمبر 2015

    چۆنێتی دروست كردنی تورشیات

    چۆنێتی دروست كردنی تورشیات


    چۆنێتی دروست كردنی تورشیات

    تورشیات .......
    پێویستیەکان ..
    ٢ کیلۆ خەیار توێ توێکراو
    نیو کیلۆ سێوی بن زەوی سێوی بن ئەرز توێ توێکراو
    نیو کیلۆ گیزەر توێ توێ کراو
    نیو لەهانە توێ توێکراو
    دوو کەوچک خوێ
    ٢ سەلک سیر
    نیو کیلۆ بیبەری شیرین درێژ
    مشتێک سیری عەجەم
    ٢ کەوچک کوزبرە
    کەوچک و نیوێک بیبەری ڕەش
    کەوچک و نیوێک شەکر
    دەسکێ کەرەویز ووردکراو
    ٧ بەهار ٢ کەوچک
    ٦ لیتر ئاو
    ٢ لیتر سرکە
    ...................... چۆنیەتی ئامادەکردنی


    سەرەتا خەیارەکە دەشۆینەوەو بە چەقۆیەک شەقێک یا قاژێکی تێدەکەین بەڵام لێیناکەینەوە
    سەتلێک پلاستیک دێنیین لە ژێرەوە وەجبەیەک خەیار دادەنیین
    پاشان وەجبەیەک گیزەر و سیوی بن ئەررزوبیبەری شیرین و لەهانە لەسەری دادەنیین لەگەڵ نیوەی سیرو سئری عەجەمەکە
    بابەتی گیایەکانیش نیوەی دکەین بەسەریدا لەگەڵ نیوەی شەکرەکە
    جارێکی تر وەجبەیەک تر خەیار ڕیز دەکەین و هەمدیسان باقی گیزەروبیبەری شیرین و لەهانەو سیوی بن ئەرزەکەی بۆ دادەنیین
    لە کۆتایشدا چی بەهارات و گیا کان مابوو دەیکەین بەسەریدا لەگەل باقی شەکرەکە
    ئاوەکەی تێدەکەین لەگەل سرکەکەو خوێیەکەدا
    شتێکی قورس لەسەری دادەنیین بۆ ئەوەی دابەزێت و سەرقابغی دەنێین
    بۆ ماوەی هەفتەیەک دەستی لێنادەین ، دوای ئەوە دەتوانیین تەقدیمی کەین
    باشتر وایە لەماوەی ١٠ ڕۆژدا بخورێت و نەمینیتەوە
    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: چۆنێتی دروست كردنی تورشیات Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top