بزانە قەڵەمی شێدارکردنى لێو بۆ چی دیکە بەکاردەهێندرێت؟

قەڵەم یاخود کرێمی شێدارکردنى لێو، بەهۆی بوونی ڕۆن و پێکهاتەى سوود بەخش تیایدا، جگە لە سوودەکانى بۆ شێدارکردنى لێوەکان، هاوکات چەندین سوودی دیکەشی هەیە و بۆ چەند شوێن و بەشێکی دیکەى لەش بەکاردەهێندرێت. لەوانەش:
کرێمی شێدارکردنى لێو بۆ جێگیرکردنى قژ و تاڵە مووە بەرزەکان:
ئەگەر قژت زۆر خاوە و هەندێک لە تاڵەکانى بەدەم باوە یاری دەکەن و بەرز دەبنەوە، ئەوا لەبری سپراى کەمێک لە کرێمی شێدارکردنى لێو بدە لە قژت، بەوەش قژت جوان و بریسکەدار و جێگیر دەبێت.
بەکارهێنانى کرێمی شێدارکردنى لێو بۆ برۆ:
بە بەکارهێنانى فڵچەیەک کرێمى شێدارکردنى لێو بدە لە برۆکانت، مووی برۆکان جوان دەکات و خۆراکیان پێدەدات و چڕیان دەکات.
کرێمی شێدارکردنى لێو بۆ لەناوبردنى خانەى مردووى پێست:
بەو کرێمە سەر پەنجەکانت چەور بکە و قڵیشاوییەکەیان چارەسەر دەبێت و خانە مردووەکانیش لەناودەچن.
برینداربوونی قاچ بەهۆی لێکخشانى نێوان پێڵاو و قاچەکانەوە:
ئەگەر بەهۆی پێڵاوی نوێ یاخود پاژنە بەرز یان تەسکەوە قاچەکانت تووشی ئازار و برین بوون، ئەوا بە کەمێک لەو جۆرە کرێمە ئەو بەشەی قاچت چەور بکە کە بەر پێڵاوەکە دەکەوێت و بەو جۆرەش گرفتەکەت چارەسەر دەبێت.

0 التعليقات:
إرسال تعليق